نووسه‌ر و شانۆكاری كه‌ركووك (نیهاد جامی) رۆمانێكی له ژێر ناوی "له ئۆكتۆبه‌ردا كوژرام" بڵاوكرده‌وه
له رۆمانه‌كه‌دا نیهاد جامی ده‌ڵێت: خه‌ڵكی ئۆكتۆبه‌ر وه‌ك مانگی قاره‌مانی ده‌بینێت، بۆ ئێمه‌ی كه‌ركووكی فرۆشتنی شاره‌كه‌مان بوو هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌و ده‌مه كه مناڵێكی هه‌رزه‌ی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیت و شاگه‌شكه ده‌بیت ئه‌و پیاوه ئه‌فسانه‌یییانه ده‌بینیت، خه‌ون ده‌بینیت خێرا گه‌وره بیت، وه‌ك ئه‌وان ببیت به به‌شێك له‌ناو شۆڕش. ئێسته دڵشادی كه ته‌مه‌ن بواری نه‌دای به‌شداری له‌گه‌ڵ ئه‌وانه بكه‌یت. كه هێشتا میراتی باوك به‌ش نه‌كرابوو كوڕه‌كان شه‌ڕیان له‌سه‌ر دۆڕاندنی خه‌ونی ئێمه ده‌كرد".
هه‌ركاتێ له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می رۆمانی "له ئۆكتۆبه‌ردا كوژرام" خوێنه‌ر چاوی به‌م په‌ره‌گرافه ده‌كه‌وێت، یه‌كسه‌ر ده‌زانێت بابه‌تی سه‌ره‌كیی رۆمانه‌كه، دزرانی خه‌ونه، شكاندنی خه‌یاڵه، یان دواجار ئه‌و دیارده‌یه‌یه كه له سه‌ده‌ی 21 ناسراوه و ناوی لێ نراوه "دزینی شۆڕش". ئه‌م دیارده‌یه وا ده‌كات ئه‌و كه‌سه‌ی رۆژگارێك خه‌ونی به شۆڕش بینیوه و خولیای شۆڕشگێڕیی هه‌بووه، خۆشحاڵ و دڵشاد بێت به‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌ی نه‌هاتووه‌ته دی، چونكه به‌شێك نه‌بووه له‌م كرده‌یه‌ی به شۆڕش ناسراوه، ئه‌نجامه‌كه‌یشی تاوانێك بووبێت، تاوانێك كه تاكه‌كه‌سی نییه تا زیان به‌ر تاكه‌كه‌س بكه‌وێت، به‌ڵكو تاوانێكه نه‌ته‌وه‌یه‌ك سه‌دان هه‌زار خه‌ڵك به‌رباد ده‌كات.
ئه‌مه خوێنه‌ری زیره‌ك نییه كه زوو په‌ی به بابه‌تی رۆمانه‌كه ده‌بات، به‌ڵكو رۆماننووسه‌كه خۆی یه‌كسه‌ر دوای ئه‌م په‌ره‌گرافه‌ی كه لێره‌دا له پێشه‌كی هاتووه، هه‌موو شته‌كان به‌ده‌سته‌وه ده‌دات و ته‌نانه‌ت به‌شێك له نهێنی ناولێنانی رۆمانهكهشت بۆ ئاشكرا ده‌كات.
هه‌ر له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م رۆماننووس ده‌ڵێ، "خه‌ڵكی.. ئۆكتۆبه‌ر وه‌ك مانگی قاره‌مانی خۆی ده‌بینێت، بۆ ئێمه‌ی كه‌ركووكی ئۆكتۆبه‌ر رۆژی دڵشكان و شكست و فرۆشتنی شاره‌كه‌مان بوو به‌ده‌ستی كوڕه‌كانی شۆڕش خۆیان.".
ده‌ربڕینی ئه‌م رستانه ئه‌وه نیشان ده‌دات، نووسه‌ر كاتی نییه بۆ ئه‌وه‌ی هێنده له‌سه‌ر شته‌كان بوه‌ستێ، بۆیه هه‌رزوو هه‌موو شتێك به خوێنه‌ر ده‌دات، چۆن ئارام بێت، كاتێك هه‌موو شته‌كان له حاڵه‌تی بێ ئۆقرهیین، ئه‌ی چۆن؟ شكست بێ ئۆقره‌یی دروست ناكات؟ چه‌نگ بێ ئۆقره‌یی دروست ناكات.
نیاز وایه رۆمانهكهلهلایهن ده‌زگه‌ی رۆژنامه‌وانی "وشه"وه چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه، ژماره سێی له زنجیره‌ی كتێبه بڵاوكراوه‌كانی "وشه"ی پێ ده‌درێت.
" له ئۆكتۆبه‌ردا كوژرام" رۆمانێكه كۆمه‌ڵێك بابه‌ت له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانه خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ئاواره‌یی و په‌ناهه‌نده‌یی و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی تر كه بووه‌نه‌ته قه‌ده‌ری كورد.
به‌شه‌كانی رۆمانه‌كه ئه‌م ناونیشانانه‌ی بۆ دانراوه، "چۆن شانۆنامه‌یه‌ك بنووسم؟"، "نامه‌یه‌ك بۆ دایكم"، "خۆكوشتنی كلارا له كاسێتێكی تۆماركراودا"، "گه‌ڕانه‌وه بۆ پێوه‌ندیی نێوان نووسین و سێكس"، "نامه‌یه‌ك بۆ یار"، "شانۆنامه‌كه ده‌بێت چۆن بێت؟"، "دۆزینه‌وه‌ی ده‌ستنووسێكی شێركۆ بێكه‌س"، "له گهلهرییهكهی حه‌مه هاشم بووم"، "شانۆنامه‌ی له‌سه‌ر ته‌رمی كلارادا".
جیاواز له‌و به‌شانه‌ی سه‌ره‌وه به‌شێكی رۆمانه‌كه، ناونیشانێكی درێژی هه‌یه كه ئه‌مه‌یه "ئۆكتۆبه‌ر و ماناكانی شۆڕش له نێوان كه‌ركووك و مۆسكۆ، وتارێكی كلارا له رۆژنامه‌ی گاردیان رۆژی ٢٤/١٢/٢٠١٧ بڵاو كراوه‌ته‌وه".
له‌م به‌شه‌ی رۆمانه‌كه‌دا كه به‌ناوی یه‌كێك له پاڵه‌وانه‌كانی رۆمانه‌كه نووسراوه‌ته‌وه، جیاوازی له نێوان رووداوی ئۆكتۆبه‌ری كۆمۆنیست و رووداوی ئۆكتۆبه‌ری كوردی ده‌كرێت، بۆ یه‌كه‌میان نووسراوه "گه‌ڕانه‌وه بۆ مانگی ئۆكتۆبه‌ر پیاچوونه‌وه‌یه به ماناكانی شۆڕش، بۆ ئێمه‌ی كۆمۆنیستانی جیهان ئۆكتۆبه‌ر سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی پرۆلیتاریا, كۆتاهاتنه به سیستمی سه‌رمایه‌داری و له گۆڕنانی سیسته‌می قه‌یسه‌ر بوو، ئه‌وه هاتنه‌دی خه‌ونێكی ماركسییانهیه كه لینینی ڕابه‌ر ده‌یهێنێته دی".
كه‌چی بۆ رووداوی ئۆكتۆبهرهكهی خۆمان "كورد" رۆماننووس ده‌ڵێ، "سه‌یر نه‌بێت به‌لاته‌وه ئه‌وانه‌ی ئێمه نه‌ك وایان نه‌كرد، به‌ڵكو ده‌ستیان له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كه‌مان تێكه‌ڵ كرد تا بێن شاره‌كه‌مان داگیر بكه‌ن و قه‌ڵاكه‌مان بڕووخێت، ئه‌وه له كاتێكدا ئه‌و وتاره‌ی من یه‌كه‌م وتاره ڕاسته‌وخۆ ددان به‌و ڕاستییه‌دا ده‌نێت، رۆشنبیرانی ئێمه بوێری ئه‌وه‌یان نییه باس له‌وه بكه‌ن چۆن یه‌كێتییه‌كان له‌و ڕۆژه‌دا شاره‌كه‌یان ته‌سلیمی حكوومه‌تی عێراق كرد".
هه‌رچه‌نده رووداوی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌ت بوو، خیانه‌تیش بۆ قوربانییه‌كان هیچ چێژێكی نییه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه‌وه "قێزه‌ونه"، به‌ڵام ئه‌م كتێبه‌ی نیهاد جامی، به به‌كارهێنانی كۆمه‌ڵێك ته‌كنیك و فانتازیا و زمانێكی تایبه‌ت به نیهاد جامی خۆی، وا ده‌كات خوێنه‌ر له خوێندنه‌وه‌ی رۆمانه‌كه هه‌ست به چێژێك بكات، وێڕای رقهكهی بۆ "شكست و دۆڕان و خیانه‌ت
سه‌رچاوه/ وشه
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.