ئه‌مڕۆ 10ی ئایاری 2018، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و بڕیاریشه ده‌نگدانی گشتی له 12ی ئایار به‌ڕێوه‌بچێت.
بەپێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان كه وێنه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، بەشداریکردن له پارێزگای هه‌ولێر، 84% بووه و له كۆی 93 هه‌زار و 571 دەنگدەر، 78 هه‌زار 186 ده‌نگده‌ر، به‌شداری پرۆسه‌كه‌ی كردووه. لە سلێمانی ،67% _ 68%، بووه ، هەڵەبجەی شەهید 87%، له پارێزگای دهۆكیش، بەپێی زانیارییەکان، رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت لە سنووری پارێزگای دهۆک 80% و لە زاخۆش 75% بووە، هه‌روه‌ها لە زاخۆ و چەند بنکەیەکی دهۆک ژمارەیەک دەنگدەر نەیانتوانیوە دەنگ بدەن.
بەشداریکردن له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت لە خانەقینیش 73٪ بووە.
پارێزگای كه‌ركووك، كه ئێستا له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه عێراقییه‌كان و میلیشیاكانی حه‌شده، رێژه‌ی ده‌نگدان 66% بووه، له كۆی 36 هه‌زار و 544 كه‌س كه مافی ده‌نگدانی هه‌بووه، 22 هه‌زار و 548 ده‌نگده‌ر به‌شداری كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.