شارۆچكه‌ی " تیل " ده‌كه‌وێته ویلایه‌تی " خیلدرلاند " له هۆله‌ندا ، له‌م شارۆچكه‌یه خاوه‌نی یه‌كێك له قاوه‌خانه‌كان ، مه‌رج بۆ ئه‌م كه‌سانه داده‌نێت كه سه‌ردانی قاوه‌خانه‌كه ده‌كه‌ن .
خاوه‌نی ئه‌م قاوه‌خانه‌یه ته‌نیا رێگا به‌م كه‌سانه ده‌دات سه‌ردانی قاوه‌خانه‌كه‌ی بكه‌ن ،كه به زمانی هۆله‌ندی قسه ده‌كه‌ن و هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر به زمانی هۆله‌ندی توانای ئه‌وه‌ی نه‌بێت بڵێت ئێواره باش ، ئه‌وه بۆی نییه بچێته قاوه‌خانه‌كه .
له هه‌واڵێكی مالپه‌ری " دتش نیوز " هاتووه ، ئه‌م مه‌رجه‌ی كه خاوه‌ن قاوه‌خانه‌كه دایناوه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه سه‌ردانی ده‌كه‌ن، وتیشی مه‌به‌ستی خاوه‌نی قاوه‌خانه‌كه ئه‌وه‌یه له‌م رێگه‌یه‌وه رێگری له خه‌لكی پۆڵه‌ندا بكات له سه‌ردانكردنی قاوه‌خانه‌كه‌ی .
خاوه‌نی ئه‌م قاوه‌خانه‌یه ئاشكرایده‌كات ، هه‌ر كه‌سێك سه‌ردانی ئه‌م شوێنه بكات پێویسته ناسنامه‌كه‌ی پیشان بدات و به زمانی هۆلهندیش سه‌لام بكات ئینجا رێگای چوونه ژووره‌وه‌ی پێده‌درێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.