Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 16:45

فیلمی کوردی " ئامین " له‌ فێستیڤاڵی کان نمایشده‌کرێت

ئه‌و فێستیڤاڵه‌ كۆنترین فێستیڤاڵى تایبه‌ت به‌فیلمه‌ له‌ جیهاندا
کوردستان TV
100%


له‌ ده‌رهێنان و نووسه‌ری ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی كورد " بافڵ سه‌رهه‌نگ "  كورته‌ فیلمی كوردی  " ئامین " بۆ نماسشكردن له‌ به‌شه‌ جیاوازه‌كانی فێستیڤاڵی كانی جیهانی هاتۆته‌ هه‌ڵبژاردن .

ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ كورده‌ ئاشكرایده‌كات ، زۆر دڵخۆشه‌ به‌وه‌ی فیلمه‌كه‌ی شانبه‌شانی فیلمی ده‌رهێنه‌رانی جیهانی  بۆ به‌شداریكردن له‌ فێستیڤاڵی جیهانی كان له‌ وڵاتی فه‌ره‌نسا له‌ به‌شی short corner بۆ نمایشكردن هه‌ڵبژێردراوه‌ .

چیرۆكی ئه‌م فیلمه‌ باس دڵخۆشی دو گه‌نج ده‌كات ، كاتێك له‌ وڵاته‌كه‌یان ئاواره‌ ده‌بن و ده‌گه‌ن به‌ ئه‌ورووپا و له‌ وڵاتی هۆله‌ندا نیشته‌جێ ده‌بن ،به‌ هۆی سه‌ختی ژیان و گوزه‌ران و ده‌ست نه‌كه‌وتنی كار ، تێكه‌ڵ به‌ خه‌ڵكی توندره‌و ده‌بن و بیرباوه‌ریان ده‌گۆرێت و به‌ره‌ تیرۆر هه‌نگاو ده‌نێن .

ئه‌م فیلمه‌ له‌ ده‌رهێنان و نووسینی " بافڵ سه‌رهه‌نگ " ه‌ له‌ ستۆدیۆی  یاد میدیا له‌ هۆله‌ندا وه‌ك یه‌كه‌م كورته‌ فیلمی كوردی به‌رهه‌مهێنراوه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌كته‌ری ناوداری هۆله‌ندی وه‌ك ( مایكل كۆنینگس و سۆهراب بایات ) به‌شداریان تێیدا كردووه‌ .

ئه‌و فێستیڤاڵه‌ كۆنترین فێستیڤاڵى تایبه‌ت به‌فیلمه‌ و له‌ ساڵى 1946ه‌وه‌ به‌به‌رده‌وامى ساز ده‌كرێت،ئه‌و خوله‌ى خولى 71یه‌تى و له‌ شارى كان ساز ده‌كرێت له‌ فڕه‌نسا. جیاواز له‌ ساڵانی دیكه‌ ئه‌مساڵ به‌ نمایشكردنی everybody knows فیلمی ی ده‌رهێنه‌ری ئێرانی " ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی " نمایشه‌كانی ده‌ستی پێكرد .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.