Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 09:22

درۆیه‌کی سه‌رۆکی لیستی هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی دهۆک ئاشکرابوو

خۆی وا ناسدووە كە بڕوانامەی دكتۆرای ھەیە، به‌ڵام دکتۆرای نییە
کوردستان TV
#7
100%


سەرۆكی لیستی ھاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری، لە بانگەشەكانی خۆی وا ناسدووە كە بڕوانامەی دكتۆرای ھەیە، بەڵام زانکۆی دهۆك ئاشكرای دەكات، بروانامەی دکتۆرای نییە.

زانکۆی دهۆک لە نووسراوێکدا رایدەگەیێنێت، سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لە پارێزگای دهۆک بڕوانامەی دکتۆرای نییە و تاوەکو ئێستا لە زانکۆیەکی بەریتانیا خوێندکارە و بڕوانامەکەی وەرنەگرتووە.

رۆژی پێنجشەممە 10-5-2018، سەرۆکایەتیی زانکۆی دهۆک نووسراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە:  (زێرەڤان سلێمان موحسین بەرواری)، سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی لە دهۆک بڕوانامەی دکتۆرای نییە و وا خۆی ناساندووە هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە و لە هەموو بانگەشەی هەڵبژاردنەکان وشەی دکتۆرای لەگەڵ ناوی خۆی بەکارهێناوە.

لە بەشێکی دیکە نووسراوەکەدا هاتووە دوای بەدواداچوونی ئێمە لەسەر ئەو بابەتە و بە هاوکاری (کۆلێژی یاسا و زانستە رامیارییەکان لە زانکۆی دهۆک) دەرکەوتووە کە ‌تاوەکو ئێستا (زێرەڤان سلێمان) لە زانکۆی ( Surrey) لە وڵاتی بەریتانیا خوێندکارە و بڕوانامەی دکتۆرای وەرنەگرتووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.