له‌پارێزگاى كه‌ركوك له بانگه‌شه‌ی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان بۆ هه‌لبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، گرژى و ئاڵۆزی و پێكدادان له‌نێوان لایه‌نگرانى یه‌كێتى و به‌ره‌ى توركمانى دروست ده‌بێت .
یه‌كێتى به‌مه‌به‌ستى بانگه‌شه بۆ كاندیدانى له‌پارێزگاى كه‌ركوك ئاهه‌نگێكى ڕێكخستبوو ، دوای ئاهه‌نگه‌كه چه‌كدارانى به‌ره‌ى توركمانى ته‌قه به‌سه‌ر لایه‌نگرانى یه‌كێـتى نیشتیمانى كوردستان داده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى بڵاوه بوون و چۆل كردنى شوێنه‌كه به‌زوویی
له‌گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه لایه‌نگرانى یه‌كێتى و چه‌كدارانى به‌ره‌ى توركمانى به‌گژیه‌كدا ده‌چنه‌وه لایه‌نگرانى یه‌كێتى له‌چه‌كدارانى به‌ره‌ى توركمانى ده‌پرسن بۆچى ته‌قه به‌سه‌ریاندا ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا ئێمه‌ى ئاهه‌نگ ده‌گێڕین ...
له‌دوای شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر داگیركراوى شارى كه‌ركوك له‌لایه‌ن عێراق و سوپا و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى كه‌ركوك بهڕهوشێكى نائارامدا تێپه‌ڕ ده‌بێت ، جگه له‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌ناوچه‌كه‌دا نه‌ماوه كه‌پێشتر سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى شارى ده‌پاراست به‌ڵام له‌ئێستادا لهڕهوشێكى نائارامدا هه‌ر هێزه و گروپێك بۆخۆى ده‌سه‌ڵاتدارێتى ناوچه‌یه‌ك ده‌كات كهسهرو ماڵى هاوڵاتیان به‌م شێوه‌یه كه‌ڕۆژانه ده‌بیندرێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.