ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه له سلێمانی ئاشكرای ده‌كه‌ن، رێگری لە دەنگدەری پارتی ده‌كرێت له بنكه‌كانی ده‌نگدان بچنه ژووره‌وه و ده‌نگ بده‌ن.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-5-2018 دەنگدانی تایبەت (هێزە ئەمنییەکان) لە سەرتاسەری عێراق دەستیپێکرد، بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. بەرپرسی لقی 12ی پارتی لە سلێمانی دەڵێت “رێگری لە دەنگدەری پارتی کراوە و دەکرێت.
فازڵ بەشارەتی، بەرپرسی لقی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵەبجە، لەبارەی رێگری کردن لە دەنگدەری حزبەکەی رایگەیاند: لە سلێمانی لە بنکەی دەنگدانی بەکرەجۆ، لە کاتی دەستپێکەوە تا ئێستا (کاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆ) نەیانهێشتووە دەنگدەری پارتی دەنگ بدات.
فازڵ بەشارەتی دەڵێت، ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتیمان لە سلێمانی لەو ناحەقییە بەرانبەرمان ئاگادار کردۆتەوە و داوام کرد، کەناڵەکانی راگەیاندن بنێرن بۆ دەرخستنی راستییەکان.
بەرپرسی لقی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵەبجە پێیوایە، لەو بنکەیە نزیکەی هەزار و پینجسەد تا دوو هەزار دەنگدەریان هەیە.
شایه‌نی باسه ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 10/5/2018 له كاتژمێر 6 بنكه‌ی ده‌نگدان ده‌ستی پێكرد بۆ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت، له هه‌موو كوردستان و عێراق. هه‌روه‌ها بڕیاره رۆژی شه‌ممه 12/5/2018 ده‌نگدانی گشتی به‌ڕێوه‌بچێت و به‌شێكی ده‌نگده‌ران مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ئه‌و فشارانه بۆ سه‌ر لایه‌نگرانی پارتی زیاتر بكرێت له سلێمانی، چونكه ئه‌گه‌ر فشار هه‌بێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه زیاتریش بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.