Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 05:46

عەبدولخالق تەڵعەت: ئامێره‌کان به‌وشێوه‌یه‌ بن، له‌ ده‌نگدانی گشتیدا خه‌ڵک بێبه‌ش ده‌بن

هەر دەنگدەرێك 5 خولەكی پێ دەچێت، تاوەكو دەنگ دەدات
کوردستان TV
#7
100%


ئەندامی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان عەبدولخالق تەڵعەت رایدەگەیێنێت، كەوا بە هۆی لەكاركەوتنی ئامێری دەنگدانی هەندێ بنكەوە قەرەباڵغی دروست بووە و بووه‌ته‌ هۆی بێتاقەتیی دەنگدەران و دروستكردنی كێشەی رۆیشتنی وەخت، به‌ پێویستیشی زانی، ئەو كێشەیە بۆ رۆژی شەممە و دەنگدانی گشتی چارە بكرێت.

له‌ ده‌نگدانی ئه‌مڕۆدا، 91 هەزار كەس لە هێزەكانی ئاساییش و پۆلیس و پێشمەرگە لە 45 بنكەی هەولێر و دەوروبەری دەنگ دەدەن.

ئەندامی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان و لیژنەی ئەمنیی هەولێر، لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند: لە رووی ئەمنییەوە له‌ هه‌ولێر هیچ كێشەیەك دروست نەبووە.

بەپێی ڕێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، سەعات 6ی ئێوارە ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان لە بەغداوە لە كار دەخرێن و پێویستە كۆتایی بە پرۆسەی دەنگدان بهێندرێت، بەڵام دروستبوونی كێشەی لەكاركەوتنی ئامێری دەنگدانی هەندێ لە بنكەكان، وا دەكات لە كاتی پرۆسەكە بڕوات بێ ئەوەی دەنگ درابێت، لەو بارەوەیە عەبدولخالق تەڵعەت گوتی: هیچ بڕیارێك تا ئێستا نییە كە وەك قەرەبوو وادەی پڕۆسەكە درێژ بكرێتەوە، بۆ ئەمڕۆیش هیچ كێشەمان نابێت و هەمووان لە هێزە ئەمنییەكان دەتوانن دەنگ بدەن، به‌ڵئم مەترسیی خۆی بۆ دەنگدانی گشتی لە رۆژی شەممەدا نەشاردەوە و گوتی، ''ئەگەر ئامێرەكان بەو شێوەیە لە كار بكەون، رەنگە زۆر كەس پێڕانەگەن دەنگ بدەن.''

ئه‌و ڕوونی كرده‌وه‌، هەر دەنگدەرێك 5 خولەكی پێ دەچێت، تاوەكو دەنگ دەدات. بۆیه‌ پێویسته‌ بە هەموو لایەك رێگەچارەیەك بدۆزنەوە.

لەبارەی درێژكردنەوەی وادەی دەنگدانیش بە هۆی لەكاركەوتنی ئامێرەكان، گوتی: "دەبێت كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەو بڕیارە بدات و بەسەر سەرجەم پارێزگاكاندا گشتگیری بكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.