ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له‌ڕۆژى ده‌نگدانى تایبه‌ت كه‌له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، له‌شارو شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هاوشانى پارێزگاكانى عێراق هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئه‌منیه‌كان ده‌نگ ده‌ده‌ن لهبنهكهكانى هه‌ڵبژاردن .
له‌شارى رانیه و ناوچه‌كانى دیكه له‌و سنوره كه‌شه‌ش بنكه‌ى ده‌نگدانى تێدایه و 37 وێستگه ده‌نگى لێده‌درێت ، ده‌نگده‌رانى پارتى له‌هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و پۆلیس ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت ده‌نگ بده‌ن ،ڕێگرى و كۆسپ ده‌خرێته به‌رده‌میان له‌پێناوى ئه‌وه‌ى ده‌نگ ده‌رانى پارتى نه‌توانن ده‌نگ بده‌ن
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ڕێگرى له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌كرێت ڕوماڵى هه‌ڵبژاردنه‌كه بكات له‌ناوچه‌كه ، ڕزگار مامه په‌یامنێرى كوردستان تى ڤى پێمانى راگه‌یاند : ڕێگه به‌تیمى كوردستان تى ڤى و سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نووسان نادرێت ڕوماڵى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكه‌ین كههێزهكانى پێشمه‌رگه و ئه‌منى ده‌نگ ده‌ده‌ن .
ڕزگار مامه ڕاشیگه‌یاند وێڕاى ئه‌وى په‌یوه‌ندیمان كردووه به‌كۆمسیۆن له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگرییانه‌ى لێمان ده‌كرێت كه‌ناتوانین بچینه بنكه‌كانى هه‌ڵبژاردن كهڕوماڵى بكه‌ین ، كۆمسیۆن به‌ئێمه‌ى ووتوه له‌ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌دا نیه و په‌یوه‌ندى به‌پارێزگاى سلێمانیه‌وه .
جگه له‌شارى رانیه پێنج بنكه‌ى دیكه هه‌یه كه‌تێیدا ده‌نگى لێده‌درێت ئه‌ویش بنكه‌كانى (قەڵادزێ، چوارقونە، دوبنکە لە حاجیاوا ، بنگرد)
له‌وناوچه‌یه‌دا 37 وێستگەی دەنگدان هەیە کە 16 هەزارو 344 کەس دەنگی تایبەتی دەدات
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.