Erbil 3°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 04:23

له‌ سلێمانی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ده‌نگده‌رانی پارتی ده‌کرێت

پێشمه‌رگه‌یه‌ك، له‌سه‌رده‌می به‌عسیش به‌و شێوه‌یه‌ له‌ سلێمانی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ خه‌ڵك نه‌كراوه‌
کوردستان TV
#7
100%

ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ له‌ سلێمانی ئاشكرای ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ رێگریان لێده‌كرێت له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان بچنه‌ ژووره‌وه‌ و ده‌نگ بده‌ن .یه‌كێك له‌و پێشمه‌رگانه‌ش ده‌ڵێ: له‌سه‌رده‌می به‌عسیش به‌و شێوه‌یه‌ له‌ سلێمانی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ خه‌ڵك نه‌كراوه‌.

یه‌كێك له‌ پێشمه‌رگه‌كانی سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤانی له‌ سلێمانی، به‌ كوردستان24ی راگه‌یاندووه‌: لایه‌نێكی سیاسی رێگری ده‌كات كه‌ هه‌موو پێشمه‌رگه‌كان ده‌نگ بده‌ن، ته‌نها ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی سه‌ر به‌خۆیانه‌ رێگه‌یان پێده‌ده‌ن له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان بچنه‌ ژووره‌وه‌ و ده‌نگ بده‌ن.

یه‌كێكی دیكه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌كان له‌ بنكه‌ی ده‌نگدانی قوتابخانه‌ی رووناكی له‌ به‌كره‌جۆ رایگه‌یاندووه‌: له‌ به‌یانیه‌وه‌ ده‌مانه‌وێ ده‌نگ بده‌ین نه‌ك هه‌ر رێگریمان لێده‌كرێت، به‌ڵكو سوكایه‌تیمان پێده‌كرێت و چه‌كیان به‌رامبه‌ر راگرتووین، له‌سه‌رده‌می به‌عسیش به‌وشێوه‌یه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ خه‌ڵك نه‌كراوه‌، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ چونكه‌ ده‌زانن ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ ده‌نگده‌ری پارتی دیموكراتی كوردستانن.

گوتیشی: نه‌ك هه‌ر پێشمه‌رگه‌ رێگه‌ناده‌ن كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنیش كه‌ سه‌ر به‌خۆیان نه‌بن رێگریان لێده‌كه‌ن رووماڵی بنكه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن.

هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌ڵێت: كه‌ ویستم له‌ بنكه‌ی ده‌نگدان بچمه‌ ژووره‌وه‌ هێزه‌كانی به‌رده‌م بنكه‌كان هاواریان كرد لێیده‌ن ئه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ی پارتییه‌، هه‌ر پێشمه‌رگه‌ و كارمه‌ندێكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كه‌ سه‌ر به‌ خۆیان نه‌بێت رێگه‌ناده‌ن ده‌نگ بده‌ن، ئێستا له‌ سلێمانی ده‌نگدان ته‌نها بۆ لایه‌نێكی سیاسی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بۆ ئه‌وانی دیكه‌ وه‌ستاوه‌.

یه‌كێكی دیكه‌ له‌ ده‌نگده‌ران به‌ كوردستان24 راگه‌یاندووه‌ : كه‌ چوومه‌ گوتم یه‌كێتیم بۆیه‌ رێگه‌یاندا و چووم ده‌نگمدا.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.