له‌پارێزگاى كه‌ركوك ده‌نگدانى تایبه‌تى هێزه‌كانى پۆلیس و ئه‌منى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ژێر چاودێریه‌كى ئه‌منى توند دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، له‌گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیدا كههێزهكانى عێراقى بڵاویان كردووه‌ته‌وه ، له‌گه‌ره‌كى واستى شارى كه‌ركوك هێزێكى چه‌كدارى عێراقیه‌كان و حه‌شدى شه‌عبى چوونه‌ته نێو بنكه‌یه‌كى ده‌نگدان باس له‌ڕه‌وشى ئه‌منى كه‌ركوكیان كردووه بۆ كارمه‌ندانى كۆمسیۆن كه شاره‌كه‌یان ڕاگرتووه به هێزێكى زۆر له‌ته‌واوى ناوچه‌كانى كه‌ركوك بڵاوه‌یان پێكراوه ، وێڕای ئه‌وه‌ى له‌زمانى خۆیانه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نن كه حكومه‌تى عێراق فرۆكه‌ى به‌كار هێناوه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له‌ڕۆژى ده‌نگدانى تایبه‌ت به‌مه‌به‌ستى چاودێرى ڕه‌وشى ئه‌منى شار.
ئه‌و هێزه ئه‌منیه‌ى چووه‌ته نێو بنكه‌یه‌كى ده‌نگدان له‌شارى كه‌ركوك داوای خۆڕاگری له‌خه‌ڵك و كارمه‌ندانى كۆمسیۆن ده‌كه‌ن كهبمێننهوه له‌ژێر بارى هیچ ڕه‌وشێك كه‌بێته ئاراوه ئه‌وا كاریگه‌رى نه‌بێت به‌سه‌رتانه‌وه
هه‌ڵبژاردن له‌كه‌ركوك له‌كاتێك به‌ڕێوه‌ده‌چێـت عێراق به‌هێزى سه‌ربازى له‌سوپا و هێزه میلیشیاكانى له‌حه‌شدى شه‌عبى و گروپهكانى دیكه له‌شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر به‌هاوكارى چه‌ند لایه‌ن و كه‌سێك ده‌ستیان به‌سه‌ر شارى كه‌ركوكدا گرت و داگیریان كرد شارى كه‌ركوك
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.