Erbil 31°C دووشەممە 23 ئەیلوول 18:28

ته‌رمی منداڵه‌ خنکاوه‌که‌ی هه‌ولێر دۆزرایه‌وه‌

دوو رۆژ به‌ر له‌ ئێستا له‌ گه‌ره‌كی كرێكارانی شاری هه‌ولێر كه‌وته‌ ناو مه‌نهۆڵێكه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

كه‌مێك پێش ئێستا ته‌رمی منداڵه‌ خنكاوه‌كه‌ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ دوو رۆژ به‌ر له‌ ئێستا له‌ گه‌ره‌كی كرێكارانی شاری هه‌ولێر كه‌وته‌ ناو مه‌نهۆڵێكه‌وه‌.

به‌هۆی بارینی بارانه‌ به‌لێزمه‌كه‌ی دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ری شاری هه‌ولێر منداڵێكی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵ له‌ گه‌ره‌كی كڕیكاران كه‌وته‌ ناو مه‌نهۆڵێكه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

ئه‌و كات بێوار زه‌ید، وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر، راگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی باران بارینه‌ی شاری هه‌ولێری گرته‌وه‌، لافاو له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری له‌گه‌ڕه‌كی كوردستان دروستبوو، به‌هۆیه‌وه‌ منداڵێكی ته‌مه‌ن 8 ساڵ كه‌وته‌ ناو مه‌نهۆڵێكه‌وه‌ و خنكاوه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.