ئه‌مڕۆ پینچ شه‌ممه 10ى ئایارى 2018، دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا پێشوازى له سێ ده‌ستگیركراوه ئه‌مریكییه‌كه كرد كه له لایه‌ن كۆریاى باكووره‌وه ئازادكران و له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا گه‌رانه‌وه دواى ئه‌وه‌ى پۆمپیۆ سه‌ردانێكى سه‌ركه‌وتووى ئه‌نجام دا بۆ كۆریاى باكوور له‌گه‌ڵ كیم چونگ ئون كۆبۆوه.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سێ هاووڵاتییه ئه‌مریكییه‌كه ئه‌مڕۆ كاتژمێر 6:42 به كاتى گرینیج له بنكه‌ى ئه‌ندریۆس – ماریلاند كه ده‌كه‌ویته ده‌ره‌وه‌ى شارى واشنگتۆن فڕۆكه‌كه‌یان نیشته‌وه، مایك پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ سێ هاووڵاتییه ئه‌مریكییه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا و میلانیاى خێزانى و مایك پێنس جێگرى سه‌رۆكى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و جۆن بۆلتون ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى له كۆشكى سپى پێشوازیان لێكرا .
به پێى لێدوانى كۆشكى سپى هه‌ر سێ هاووڵاتییه ئه‌مریكییه‌كه ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى والته‌ر ڕیدى سه‌ربازى ده‌كرین بۆ مه‌به‌ستى پشكنینیان و دڵنیابوونه‌وه له ته‌ندروستیان .
جێی ئاماژه‌یه سێ ده‌ستگیركراوه‌كه، كیم هاك سۆنگ و تۆنى كیم و كیم دۆنگ چوو به تۆمه‌تى چالاكى سیاسى ده‌ستگیركرابوون له بهندینخانهیهكى كه‌مپى كار به‌ندكرابوون، یه‌ك له سێ به‌ندكراوه ئه‌مریكییه‌كه ساڵى 2015 ده‌ستگیركرابوو و دووانه‌كه‌ی تریش زیاتر له یه‌ك ساڵ ده‌بن زیندانى كراون .
سێ هاووڵاتیه ئهمریكیهكه له‌لایه‌ن حكومه‌تى كۆریاى باكوور تۆمه‌تى سیاسى و خراپى به‌كارهێنانى مافه‌كانى مرۆڤ به سه‌ریاندا سه‌پێنرابوو.
وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.