Erbil 2°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 08:10

به‌وێنه‌.. 8 قوتابی کوردی زانکۆی خانه‌قین بریندار بوون

برینی هه‌ندێكیان سه‌خته‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه‌ له‌سه‌رڕێگای كه‌لار - خانه‌قین و نزیك گوندی سه‌وزبڵاغ به‌ هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوه‌ 8 قوتابی و شۆفێرێك بریندار بوون و برینی هه‌ندێكیان سه‌خته‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ  ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری مینی پاس وه‌رگه‌ڕا، كه‌ قوتابیانی زانكۆی خانه‌قینی ده‌گواسته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌ئه‌نجامدا شۆفێری پاسه‌كه‌ و 8 قوتابی بریندار بوون.

هه‌روه‌هه‌ ڕاشیگه‌یاندووه‌: برینداره‌كان دانیشتووی هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌ید سادق و پێنجوێن و چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لارن.

پۆلیس ده‌شڵێت: له‌ئێستادا چاره‌سه‌ری پێویست له‌به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار بۆ برینداره‌كان ده‌كرێت و یه‌كێك له‌برینداره‌كان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كراوه‌.

xanaqin1xanaqin11xanaqin3xanaqin8

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.