سه‌ردار عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له كوردستان تایبه‌ت به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان، هه‌واڵێكی میدیاكانی یه‌كێتی به‌درۆ ده‌خاته‌وه و ده‌ڵێت: قوتابخانه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی شوێنی ڕووماڵی كردنی هه‌موو میدیاكانی هه‌ولێره‌و ئه‌و قوتابخانه‌یه دیاری كراوه بۆ ڕووماڵی میدیایی كه‌وایه چۆن ده‌توانرێت بنكه‌كانی ده‌نگدان به ڕووی ده‌نگده‌رانی هێزی تایبه‌تدا دابخات.
ڕاشیگه‌یاند: پرۆسه‌كه به شێوازێكی مه‌ده‌نی و سیستماتیك له‌و بنكه‌یه‌و له هه‌موو بنكه‌كانی تری هه‌ولێر ده‌ڕوات به ڕێوه و له كاتی دروستبوونی هه‌ر گیر و گرفتێكیشدا به خێرایی تیمه‌كانمان هه‌وڵی چاره‌سه‌ر ده‌ده‌ن و و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
پێشتریش عه‌لی قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نووسینگه‌ی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: له قوتابخانه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی به هۆی تێكچوونی به‌شێك له ئامێره ئیلیكترۆنییهكان بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك پرۆسه‌كه ڕاگیراو دواتر كێشهككان چاره‌سه‌ر كران و پرۆسه‌كه ده‌ستی پێكرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.