Erbil 8°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 08:31

خاڵه‌ سنوورییه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کان له‌ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن داده‌خرێن

ته‌نیا ڕێگه‌ به‌وانه‌ ده‌درێت هاتووچۆ بكه‌ن كه‌ كارتی كۆمسیۆنیان هه‌یه‌
خاڵه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان له‌ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن داده‌خرێن
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خاڵه‌ سنوورییه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: له‌ ڕۆژی 12ی مانگ كه‌ ڕۆژی ده‌نگدانی گشتییه‌ له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م خاڵه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان داده‌خرێت و هاتووچۆی هاووڵاتیانیش له‌ نێوان شاره‌كاندا ڕاده‌گیرێت ته‌نیا ڕێگه‌ به‌وانه‌ ده‌درێت هاتووچۆ بكه‌ن كه‌ كارتی كۆمسیۆنیان هه‌یه‌. 

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ حكوومه‌تی عێراق به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان لێژنه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی پێكهێناوه‌ كه‌ له‌ رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌گه‌ڵ لایه‌نی هه‌واڵگری و فڕۆكه‌وانی له‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامدا ده‌بێت. 

جێی باسه‌ دوای ڕوخانی رژێمی پێشووی عێراق له‌ ساڵی 2003 دا ئه‌مه‌ چواره‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌ له‌ مێژووی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش له‌ كۆی ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق كه‌ ده‌گاته‌ 38 ملیۆن كه‌س زیاتر له‌ 24 ملیۆن و 200 هه‌زار عێراقی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌.  
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.