Erbil 8°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 10:40

سه‌ید سادق .. بنکه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت 35 خوله‌ک دره‌نگتر به‌ رووی ده‌نگده‌ران کرایه‌وه‌

له‌ قه‌زای سه‌ید سادق سێ هه‌زار و 153 ده‌نگده‌ری تایبه‌ت مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌
سه‌ید سادق .. بنكه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت 35 خوله‌ك دره‌نگتر به‌ رووی ده‌نگده‌ران كرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

کاتژمێر حه‌وتی سەرلەبەیانیی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە رێكه‌وتی 10ی 5ی 2018،‌ پڕۆسەی دەنگدانی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان هاووڵاتییانی دەرەوە دەستی پێکرد و بڕیارە تا کاتژمێر 6ی ئێوارە بەردەوام بێت. 

به‌پێی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌بێت بنكه‌كانی ده‌نگدان له‌ كاتژمێر 7ی سه‌ر له‌ به‌یانی تاكوو 6ی‌ ئێواره‌ به‌رووی ده‌نگده‌راندا كراوه‌ بن به‌ڵام له‌ قه‌زای سه‌ید سادق كرانه‌وه‌ی بنكه‌ی ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت 35 خوله‌ك دره‌نگتر له‌ واده‌ی خۆی كرایه‌وه‌. 

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ قه‌زای سه‌ید سادق سێ هه‌زار و 153 ده‌نگده‌ری تایبه‌ت مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.