Erbil 9°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 10:52

د.که‌مال که‌رکوکی: بڕیارمان داوه‌ که‌رکوک به‌داگیرکراوی نه‌هێڵینه‌وه‌

كه‌ركوك له‌ڕێگای موئامه‌ره‌یه‌كه‌وه‌ داگیركراوه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوكی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌ێنێ، كه‌ركوك ئێستا له‌ڕێگای موئامه‌ره‌یه‌كه‌وه‌ داگیركراوه‌و بڕیاریشمان داوه‌ كه‌ركوك به‌داگیركراوی نه‌هێڵینه‌وه‌.

د.كه‌مال كه‌ركوكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوكی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند: كه‌ركوك ئێستا له‌ڕێگای موئامه‌ره‌یه‌كه‌وه‌ داگیركراوه‌، ئێستا وه‌ك سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێهاتووه‌ چوار فرقه‌ی سه‌ربازی و زیاتر له‌ دوانزه‌ لایه‌نی حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی سوننه‌ كه‌تێكه‌ڵه‌ن له‌گه‌ڵ داعش له‌وێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ دۆخی ئه‌وشاره‌ ئێستا جێگیرنییه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئێمه‌ وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شداریمان نه‌كرد له‌و ناوچانه‌ تا شه‌رعیه‌ت نه‌ده‌ین به‌و داگیركاری و ته‌زویراته‌ی له‌وێ ده‌كرێت سه‌دا سه‌د ئه‌و دۆخه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخی ده‌رونی خه‌ڵك و به‌شداریكردنیان له‌ ده‌نگدان .

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش له‌ئێستاوه‌ به‌دڵی خه‌ڵكی دڵسۆز نابێت وه‌ هه‌ندێك گروپی حه‌شدی شه‌عبیان له‌باشوری عیراقه‌وه‌ هێناوه‌ وڵاتێكی هه‌رێمیش پشگیری ده‌كه‌ن، وه‌ به‌رپرسی ئه‌منی ئێستای پارێزگای كه‌ركوك جاران پله‌ی ئه‌میری هه‌بوو له‌ناو داعشدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌نجامی خراپی ده‌بێت من خۆم له‌گه‌ڵ تیمی هاوپه‌یمانان و كه‌سانی سیاسی باسم كردووه‌ كه‌ به‌رپرسی ئه‌منی ئێستای پارێزگای كه‌ركوك پێشتر پله‌ی ئه‌میری هه‌بووه‌ له‌ناو داعشدا ئه‌وان گوێ ناگرن ته‌نها ده‌یانه‌وێت وه‌ك شتێكی هاكه‌زایی بڕوات و هه‌ر بڵێن هه‌ڵبژاردن كراوه‌.

گوتیشی: ده‌بوو كورد تا ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی نه‌كردایه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌وێ ده‌كرێت دژی كورد و كوردستان و مافه‌كانی مرۆڤ و په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌.

راشیگه‌یاند: پێشتر وه‌ك پارتی ڕامانگه‌یاند بایكۆتی به‌شداری كردن ده‌كه‌ین، هه‌تا به‌ده‌نگدانیش بایكۆت ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ ڕای فه‌رمی پارتییه‌ هیچ كاندیدێكی پارتی له‌هیچ لیستێكدا نییه‌ ئه‌وانه‌ هه‌مووی پڕوپاگه‌نده‌ن پارتی به‌فه‌رمی ڕایگه‌یاند به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكات و شه‌رعییه‌ت به‌داگیركاری نادات، ده‌نگ و كورسی كه‌ركوك كه‌مبێ و یا زۆر بۆ ئێمه‌ گرنگ نییه‌ چونكه‌ ئێمه‌ بڕیارمان داوه‌ كه‌ركوك به‌داگیركراوی نه‌هێڵینه‌وه‌.

هه‌روه‌ها كه‌ركوكی ده‌شڵێ: كۆمه‌ڵێك له‌خیانه‌تكارانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر خاك و گه‌لی كوردستانیان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ندێ به‌ڵێنی بێ بنه‌ماو ده‌سكه‌وتی مادی ڕاده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كرد،ده‌یانه‌وێت ئه‌و قه‌تره‌ حه‌یایه‌ی هه‌یان بوو كه‌ تكا به‌و قسانه‌ بهێننه‌وه‌ به‌ڵام خه‌ڵك بڕوایان پێ ناكات، ئه‌گه‌ر باسی موسڵ ده‌كه‌ن خۆ موسڵ له‌پێشدا له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ داگیركرابوو، كه‌ركوك سمبولی مافی گه‌لی كوردستانه‌ داگیركران ته‌ماحیان لێكرد، وه‌ خیانه‌تكارانی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش گه‌ڵ و خاك فرۆشه‌كان ئه‌و دۆخه‌یان هێنا فرۆشتیان به‌ڵام ئێمه‌ خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ ناهێڵین ئه‌و دۆخه‌ به‌وشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت ئێستا بوارێكمان داوه‌ به‌ ئاشتی ئه‌و دۆخه‌ ئاسایی بكرێته‌وه‌ ئه‌گه‌رنا خه‌ڵكی دڵسۆز و پێشمه‌رگه‌ ئه‌و دۆخه‌ ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه‌ ، خه‌ڵكی كه‌ركوك كه‌هه‌ستا پشتیوانیان ده‌كه‌ین ئێمه‌ش له‌گه‌ڵیان ده‌بین و خۆم له‌پێشیانه‌وه‌ ده‌بم، ئێمه‌ به‌به‌غداد و هاوپه‌یمانانمان وتووه‌ ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ین ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌ ئاشتی چاره‌سه‌ربكرێت ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ش سنورداره‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی ئه‌مریكا

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.