Erbil 8°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 10:28

‌به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئۆفیسی هه‌ولێری کۆمسیۆن گواسترایه‌وه‌ بۆ به‌غدا

گواستنه‌وه‌كه‌ی له‌چوارچێوه‌ی گۆڕانكاری كارگێڕیدایه‌
ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژی پێدانه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدانه‌‌‌
کوردستان TV
#7
100%


عه‌لی‌ قادر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی‌ نوسینگه‌ى هه‌ولێری كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق، له‌ كاره‌كه‌ى له‌ هه‌ولێر دوورخرایه‌وه‌و كه‌سێكى دیكه‌ له‌ شوێنى ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان گواسترایه‌وه‌ بۆ ئۆفیسی نیشتمانی كۆمسیۆن له‌ به‌غدا، جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنیش ده‌ڵێت، گواستنه‌وه‌كه‌ی له‌چوارچێوه‌ی گۆڕانكاری كارگێڕیدایه‌.

رزگار حه‌مه‌، جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق راگه‌یاند، عه‌لی قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئۆفیسی هه‌ولێر له‌چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه‌ كارگێڕییه‌كان گواسترایه‌وه‌ بۆ كۆمسیۆن له‌ به‌غدا.

رزگار حه‌مه‌ گوتی: كۆمسیۆن له‌ حاڵه‌تی پێویستدا گۆڕانكاری ده‌كات ئه‌و گواستنه‌وه‌یه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی گۆڕانكاریدایه‌ و گۆڕانكارییه‌كه‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.

گوتیشی: ئه‌و گۆڕانكارییه‌ هیچ مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی له‌پشته‌وه‌ نییه‌ و عه‌لی قادر كه‌سێكی ئیشكه‌ره‌، به‌ڵام كۆمسیۆن دامه‌زراوه‌یه‌كه‌ گۆڕانكاری ده‌كات.

جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ له‌ شوێنی ئه‌ویش كه‌سێكی دیكه‌ به‌ناوی ئارام راده‌سپێردێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌وه‌كاله‌ت كاره‌كان به‌ڕێوه‌ ببات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.