سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له گۆڕه‌پانى سوور له مۆسكۆ، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك پوتین دیدارێكى دووقۆڵى ئه‌نجام دا، هه‌ردوولا داكۆكییان له په‌یوندییه مێژووییه‌كانى هه‌ردوو گه‌لى ڕووسیا و كوردستان له قۆناغه جیاكاندا كرده‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9/5/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له گۆڕه‌پانى سوور له مۆسكۆ، له‌گه‌ڵ میوانانى باڵا و شاندى وڵاتان، به‌شدارى له یادى سه‌ركه‌وتنى جه‌نگى مه‌زنى نیشتمانى (جه‌نگى جیهانیى دووه‌م)دا كرد.
پاش ئه‌وه‌ى میوانان، به‌شدارییان له ڕێوڕه‌سمێكى پێشوازیدا كرد كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكى ڕووسیاوه ڕێكخرا بوو، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك پوتین دیدارێكى دووقۆڵى ئه‌نجام دا.
له دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا داكۆكییان له په‌یوندییه مێژووییه‌كانى هه‌ردوو گه‌لى ڕووسیا و كوردستان له قۆناغه جیاكاندا كرده‌وه و باسیان له په‌ره‌پێدانى زیاترى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له ئێستا و داهاتوودا كرد.
سه‌رۆك پوتین پشتگیرى خۆى بۆ گه‌لى كوردستان و په‌ره‌پێدانى په‌یوندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانى ئابوورى، كۆمه‌ڵایه‌تى و وزه‌دا.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى سه‌رۆك پوتینى كرد بۆ بانگهێشتكردنى و دووپاتى كره‌دوه كه هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له هه‌ر هه‌نگاوێك به ئاراسته‌ى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ڕووسیا ده‌كات و هه‌موو ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌ش به پڕۆژه‌كانى وزه و وه‌به‌رهێنانى ڕووسى له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.