Erbil 17°C سێشەممە 12 تشرینی دووەم 03:23

حکوومەتى هەرێم مەرسوومی رۆژی هەڵبژاردنی دەرکرد

30ی ئەیلوول هەڵبژاردن ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دیاریكردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان مەرسوومێكی دەركرد و داوا دەكات لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانەوە پەسەند بكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممه‌، بەپێی نووسراوێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كه‌ بەناوی "مەرسوومی ژمارە یەكی ساڵی 2018" دەرچووەو تێیدا هاتووە، بەپشتبەستن بە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ژمارە دوو، بڕیارمان دا بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتیی بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە رۆژی یەكشەم رێكەوتی 30 ئەیلوولی 2018.

لە خاڵێكی تری بڕیارەكەدا هاتووە، پێویستە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و ڕاپرسی و ئەنجوومەنی وەزیران و لایەنە پێوەندیدارەكان ئەم مەرسوومە جێبەجێ‌ بكەن.

لەخاڵی كۆتاشدا هاتووە، ئەم مەرسوومە لە رۆژنامەی فەرمی كوردستان بڵاو دەكرێتەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتر نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە ڕێی نووسراوێكەوە بۆ پەرلەمانی كوردستان رۆژی 30ی ئەیلوولی بۆ هەڵبژاردن دیاری كرد.

ktv

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.