Erbil 13°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 12:31

هونه‌رمه‌ندانی کوردو بیانی له‌ هه‌ولێر کۆده‌بنه‌وه‌

به‌ به‌شداری 20 هونه‌رمه‌ندی كورد و بیانی ئه‌نجامده‌درێت
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 9 /5/2018 له‌ شاری هه‌ولێر پێشانگایه‌كی تایبه‌تی هونه‌ری و سیمینارێك بۆ هونه‌رمه‌ندانی كورد و بیانی سازده‌كرێت .

رێكخه‌ری ئه‌م پێشانگایه‌ " هاوكار ڕسكن " ئاشكرایده‌كات ، ئه‌مرۆ پێشانگایه‌كی هونه‌ری و سیمینارێكی ره‌خنه‌یی  له‌ ژێر ناوی " وه‌رزی دووه‌می هونه‌رمه‌ندانی مۆدێرنی كوردستان 2018 " به‌ به‌شداری 20 هونه‌رمه‌ندی كورد و بیانی له‌ هۆڵی میدیا له‌ شاری هه‌ولێری پایته‌خت ئه‌نجامده‌درێت كه‌ دوو رۆژ به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی پێشانگاكه‌ به‌رهه‌مه‌كانیان پێشكه‌ش كردبوو .

هاوكار وتیشی ، ئه‌م پێشانگایه‌ پرۆژه‌یه‌كی جیاوازه‌ و ئه‌م هونه‌رمه‌ندانی تییدا به‌شدارن بریتین له‌ ( دیدار عابدین ، دلشاد ئیبراهیم ، فه‌سه‌ل عوسمان ، د. فه‌لاح شه‌كرچی ، فه‌رهاد خه‌لیل ، شارا بابان ، رێباز یوسف ، هاوكار ڕسكن و سالح نه‌جار ) له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌ .

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.