Erbil 8°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 19:53

350 ملیۆن دینار بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک خەرج دەکرێت

هەموو زیانلێکەوتووان قەرەبوو ده‌كرێنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

پێش چەند ڕۆژێک بارینێکی زۆر لە پارێزگای دهۆک بووە هۆی ئەوەی چەند ماڵ زیانیان بەر بکەوێت، قایمقامی دهۆکیش دەڵێت، 350 ملیۆن دینار بۆ ئەو ماڵانە خەرج کرا و قەرەبوویان دەکەینەوە.

جەوهەر عەلی، قایمقامی دهۆک رایگه‌یاند" دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان، سەردانی ماڵی زیانلێکەوتووانی کرد و بڕیاری دا زیالێنکەوتووان قەرەبوو بکرێنەوە، ئەمڕۆ 350 ملیۆن دینار بۆ زیانلێکەوتووان خەرج كرا.

قایمقامی دهۆک گوتیشى" بۆ زیانلێکەوتووانی نێو شار زیاتر لە 183 ملیۆن دینار ئێستا دابەش دەکرێت و ئەوەی دیکەیشی بۆ دەرەوەی شارە."

جەوهەر عەلی گوتیشی" پێشتر هەموو کارێکی پێویست بۆ زیانلێکەوتووان هاتبووە دابینکردن و ئێستاش هەموویان قەرەبوو کرانەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.