میدیاكانى ئێران ئاشكراى ده‌كه‌ن، له به‌ر مه‌ترسى هه‌ر سزایه‌كی نوێی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، سوپاى پاسدارانى ئێران بڕی زیاتر له 30 ملیار دۆلاریان بۆ وڵاتانى دراوسێ ڕه‌وانه كردووه.
ئاژانسى "فارس"ی سه‌ر به سوپاى پاسداران، بڵاوی كرده‌وه، كه غوڵام ڕه‌زا میسباحی، ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ى دیاریكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ڕ‌ژێمى ئێران، ڕایگه‌یاندووه: "ژوورى جه‌نگی دژ به ئێران، ڕێگه نادات بانكه‌كانى كه‌نداوى عه‌ره‌بى دۆلارى ئه‌مریكی كه سه‌رچاوه‌كه‌ى ئێران بێت، بۆ ده‌رهه‌م بگۆڕن، به‌وه‌ش وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكی جه‌نگێكى ئابوورى نوێی به‌رامبه‌ر تاران ده‌ستپێكرد".
پاش بڕیاری هاتنە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن باڵی توندڕەوەی پەرلەمانی ئێرانەوە، ئاڵای ئەمریکا لەناو پەرلەمان سووتێندرا.
بەپێی هەواڵ و ڕاپۆرتی ڕاگەیەنە فەرمییەکانی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە 2018/5/9 لە یەکەم دانیشتی پەرلەمانی ئێران‌دا بەشێکە لە پەرلەمانتارەکانی باڵی توندڕەو لەناو پەرلەمان و لەبەردەم سەرۆکی پەرلەمان بە دروشمی "مەرگ و نەمان بۆ ئەمریکا" ئاڵای ئەو وڵاتەیان ئاگر تێ بەردا.
شەوی ڕابردوو دۆنالد ترەمپ، لە لێدوانێکی کورت‌دا، وێڕای بڕیاری هاتنە دەره‌وەی ولاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناوکیی ئێران، گوتی" ئێمە ڕێگە نادەین وڵاتێک کە دروشمی "نەمان بۆ ئەمریکا"ی هەڵگرتووە، ببێتە خاوه‌ن چەکی ئەتۆمی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.