پڕۆژەكە دوو تونێلی هاتن و چوونە و درێژییەكەیان سێ هەزار و 600 مەترە و نیو سەعات ڕێی زاخۆ كورت دەكاتەوە و مەترسی هاتوچۆیش ناهێڵێت.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه به‌رێز مەسروور بارزانی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە ڕێی رۆیشتنی بەرەو زاخۆ، پڕۆژەیەكی گرنگ و ستراتیجی لە بەرژەوەندی گشتیی كردەوە كە ئەویش جووت تونێلی گەلی زاخۆ بوو.
دوای كردنەوەی پڕۆژەكە لەلایەن مەسروور بارزانییەوە جووت تونێلی گەلی زاخۆ بەڕووی گەشتیاراندا دەكرێتەوە و سوودێكی زۆر بە خەڵكی سنوورەكە و هاووڵاتییان بە گشتیی دەگەیەنێت.
پڕۆژەكە دوو تونێلی هاتن و چوونە و درێژییەكەیان سێ هەزار و 600 مەترە و نیو سەعات ڕێی زاخۆ كورت دەكاتەوە و مەترسی هاتوچۆیش ناهێڵێت.
له‌یاریگاى زاخۆی نێو ده‌وڵه‌تى مەسروور بارزانی ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌میانى به‌شدارى له‌ئاهه‌نگى جه‌ماوه‌رى خه‌ڵكى زاخۆ ووتارێكى پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرد، له‌ووتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به ڕه‌وشى ئێستاى كوردستان و پڕۆسه‌ى ڕیفراندۆم له‌به‌ڕێوه‌چوونى به‌سه‌ركه‌وتوویی دا ، مه‌سرور بارزانى له‌ووتاره‌كه‌یدا ڕاشیگه‌یاند: ئەو کەسانەی کە ئەمڕۆ به زمانی کوردی ڕەخنە لە دەسەڵات دەگرن و زماندرێژی دەکەن و تۆمەت و بوختان بۆ پارتی دەکەن، ئەگەر پارتی نەبا، هەمان کەس دەبووایە ئەمڕۆ بە زمانی عەرەبی ستران و هۆزان بۆ داگیرکەرانی کوردستان بگوتبا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.