Erbil 13°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 11:28

له‌شه‌نگال دووبه‌رپرسى یه‌کێتى په‌یوه‌ندى ده‌که‌ن به‌حه‌شدى شه‌عبى

دوو ساڵ بوو پارتى ڕێگر لێكردبون له‌په‌یوه‌ندى نه‌كردنیان به‌حه‌شد
کوردستان TV
100%


دووبه‌رپرسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌سنورى شه‌نگاڵ به‌ناوه‌كانى  عه‌باس جرجۆ و حه‌سه‌ن  داشر كه‌پله‌ى مه‌ڵبه‌ندیان له‌سنوره‌كه‌ هه‌یه‌  ،  سه‌ردانى هادی عامری ده‌كه‌ن له‌شارى به‌غدا به‌مه‌به‌ستى په‌یوه‌ندى كردنیان به‌هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌سنورى شنگاڵ ، به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ى حه‌شدى شه‌عبى به‌و سه‌ردانیه‌ی ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ى یه‌كێتى خۆشحاڵ بووه‌ كه‌به‌مه‌به‌ستى په‌یوه‌ندى كردن هاتوون و پێیانى ڕاگه‌یاندووه‌ ده‌رگاى هێزه‌كه‌ بۆیان كراوه‌ته‌وه‌ . 

له‌سه‌ره‌تاى هاتنى حه‌شدى شه‌عبى بۆ شه‌نگال و هاتنى هێزێكى داگیر كه‌ر بۆ شاره‌كه‌ ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ى یه‌كێتى ویستویانه‌ په‌یوه‌ندى بكه‌ن به‌و هێزه‌وه‌ ، به‌ڵام دواتر هاتوون بۆ لقى 17ى شه‌نگالى پارتى  دیموكراتى كوردستان باس له‌چوونی خۆیانیان كردووه‌ كه‌نیه‌تیان هه‌یه‌ په‌یوه‌ندى به‌و هێزه‌وه‌ بكه‌ن ، لقى پارتى له‌شه‌نگال به‌و هه‌وڵه‌ى ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ ڕازى نه‌بووه‌ بۆیه‌ ده‌رگاى لقى بۆ ئه‌وانى كردووه‌ته‌وه‌ وه‌ری گرتوون به‌پله‌یه‌كى ڕه‌مزی وه‌ڵه‌گه‌ڵ پێدانى موچه‌یه‌ك له‌پێناو ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نه‌كه‌ن به‌حه‌شدى شه‌عبى . 

له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو جارێكى دیكه‌ ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ى كۆنى یه‌كێـتى جارێكى دیكه‌ هه‌وڵیان داوه‌ بچنه‌ نێو هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ په‌یوه‌ندیان كردوه‌ به‌هادی عامری له‌به‌غدا دیداریان له‌گه‌ل ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌نجام داوه‌ 

قادر قاچاغ به‌رپرسى لقى 17ى شه‌نگالى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌مالپه‌رى كوردستان تى ڤى راگه‌یاند : ئه‌و دوو به‌ڕێزه‌ كادیری ئێمه‌ نه‌بوونه‌ پێشتریش به‌ڵام ئێمه‌ كه‌ پله‌ى ڕه‌مزیمان پێدان كاتێك په‌نایان بۆ لق هێنا ئێمه‌ له‌پێناو ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نه‌كه‌ن به‌حه‌شده‌وه‌ موچه‌مان لۆ بڕینه‌وه‌ دیاره‌ ئه‌وان ئێستا جارێكى دیكه‌ ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندى بكه‌نه‌وه‌ به‌حه‌شد  لاى ئێمه‌ نه‌ماون ، وه‌لاى ئێمه‌ پله‌ى حزبیان نه‌بووه‌ ته‌نیا پله‌یه‌كى ڕه‌مزی و موچه‌یه‌كمان پێداون له‌پێناو ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نه‌كه‌ن به‌حه‌شدى شه‌عبیه‌وه‌ ، به‌ڵام  ئه‌ممانه‌ فێره‌ ئه‌و به‌رو ئه‌وبه‌ر بوونه‌ ، وه‌كادیری ئێمه‌ش نه‌بوونه‌ كۆنه‌ یه‌كێتین له‌سنوره‌كه‌ كه‌له‌ئێستادا په‌یوه‌ندیان كردووه‌ به‌حه‌شدى شه‌عبى ، به‌هیچ جۆرێك كادیری پارتى نه‌بوونه‌ له‌ پێشووتر و وه‌له‌ ئێستاشدا


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.