Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:22

که‌سێک له‌ گه‌ڕه‌کی به‌هاری شاری هه‌ولێر له‌نێو خه‌ودا کوژرا

پۆلیسی هه‌ولێر تاوانباره‌كه‌ی ده‌ستگیركرد
کوردستان TV
100%

دوێنێ كه‌سێكى ته‌مه‌ن 45 ساڵ له‌ یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر له‌نێو خه‌ودا كوژرا و پۆلیسی هه‌ولێریش ئاشكرای ده‌كات كه‌ تاوانباری سه‌ره‌كی ڕووداوه‌كه‌ی دوای 12 كاتژمێر ده‌ستگیركراوه‌.

رائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، كه‌ كاتژمێر نزیكه‌ی 1ی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی (8-5-2018) كه‌سێك له‌ گه‌ڕه‌كی به‌هاری شاری هه‌ولێر له‌ نێو خه‌ودا كوژرا و دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 12 كاتژمێر دواجار توانرا تاوانباری سه‌ره‌كی ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستگیر بكرێت.

 

ئاشكراشیكرد كه‌ دوای لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ كه‌سێك كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامانی خێزانی كوژراوه‌كه‌ به‌هاوكاری كه‌سێكی دیكه‌ هه‌ڵساوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ و له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌ش هه‌رسێكیان ده‌ستگیركراون.

 

ڕوونیشیكرده‌وه‌ كه‌ هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ و كه‌سه‌كه‌ به‌ چه‌كی جۆری ده‌مانچه‌ كوژراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ پۆلیسیش سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.