Erbil 15°C چوارشەممە 19 حوزەیران 01:23

فازڵ میرانی: هەندێک لایەن زۆر بێویژدانانه‌ هێرش دەکەنە سەر پارتی

لەمیانەی بانگەشەی لیستی 184ی پارتی له‌ كه‌لار
کوردستان TV
#7
100%


فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: لایەنەكان كاتێك باسی دەستكەوتەكان دەكەین هەموویان خۆیان دەكەنە هاوبەش، بەڵام كاتێك نالەباری دروست دەبێت پارتی بە تەنیا جێدەهێڵن.

فازڵ میرانی لە كەلار لەمیانەی بانگەشەی لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، هەندێك لایەن زۆر بێویژدانانه‌ هێرش دەكەنە سەر پارتی و لە هەمووشی خراپتر ئەوەیە كە ناوی پێشمەرگە وەك میلیشیا دەهێنن كە ئەوە لای پارتی قبووڵ كراو نییە، چونكە هەموومان بەهۆی پێشمەرگەوە پارێزراوین.

میرانی زیاتر گوتی، لەكاتی ئەو ماوەی بۆ بانگەشە ماوە ڕێز لە شەهیدەكان بگرن و تەنانەت قسەی نەشیاو به‌رامبه‌ر لایەنەكانی تریش بەكارمەهێنن، چونكە ئەوە لە پەروەردەی ئێمەدا نییە و 12ی ئایار حیسابی خۆمان لەیەكتر جیا دەكەینەوە.

سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی ڕووی كردە لایەنە سیاسییەكان و گوتی، پێویستە بگەڕێنەوە بۆ مێژوو بۆ ئەوەی بزانن ئەو دەستكەوتانەی هەیە كێ‌ كردوویەتی، كاتێك باسیی دەستكەوتەكان دەكەین هەموویان خۆیان دەكەنە هاوبەش، بەڵام كاتێك نالەباری دروست دەبێت پارتی بەتەنیا جێدەهێڵن.

فازڵ میرانی ڕایگەیاند، هەرگیز پشتمان لە هاوبەشەكانمان نەكردووە و ئەگەر بەرپرسیارییەتیش تەنیا لەسەر پارتی هەیە لێمان بگەڕێن هەموو كوردستان وەك هەولێر و دهۆك لێبكەین و بەرپرسیاریەتی بخەنە سەر ئێمە، چونكە چیتر قبووڵ ناكەین پارتییەكانی سنووری سلێمانی نمرە دوو بن.

پارتی بە ژمارە 184 بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كردووە.

بڕیارە رۆژی 12/5/2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرجەم شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.

سه‌رچاوه‌: وشه‌

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.