Erbil 32°C شەممە 28 ئەیلوول 12:22

سعودیه‌ به‌ ئاسمانى ریازه‌وه‌ دوو مووشه‌کی بالیستى ته‌قانده‌وه‌

له‌لایه‌ن میلیشیا حوسییه‌كانه‌وه‌ نیَردران
سعودیه‌ به‌ ئاسمانى ریازه‌وه‌ دوو مووشه‌كی بالیستى ته‌قانده‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌ پێى هه‌واڵێكى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9ـى ئایارى 2018، هێزه‌كانى به‌رگرى ئاسمانى سعودیه‌ دوو مووشه‌كى بالیستیان له‌ ئاسمانى ڕیازى پایته‌ختى سعودیه‌ ته‌قانده‌وه‌.

به‌پێى هه‌واڵه‌كه‌ مووشه‌كه‌كانى پاتریۆت سه‌ر به‌ هێزه‌كانى به‌رگرى سعودیه‌ دوو مووشه‌كى بالیستییان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ چه‌ندین شوێنى ڕیازه‌وه‌ بیستراوه‌، تا ئێستا به‌رپرسانى سعودیه‌ هیچ لێدوانێكیان له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌. 

به‌ پێى هه‌واڵه‌كه‌ى ئه‌لعه‌ربیه‌ هه‌ردوو مووشه‌كه‌كه‌ له‌لایه‌ن میلیشیا حوسییه‌كانه‌وه‌ له‌ ناوه‌ڕاستى سه‌عده‌وه‌ نێردراوه‌ و له‌لایه‌ن هێزى به‌رگرى ئاسمانى سعودییه‌وه‌ ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌. 

جێی ئاماژه‌یه‌ یه‌كشه‌ممه‌ى ڕابردوو هیزه‌ ئاسمانییه‌كانى سعودیه‌ دوو مووشه‌كى بالیستیان ته‌قانده‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن میلیشیا حوسییه‌كانه‌وه‌ نیَردابوون به‌ ئاڕاسته‌ى شارى نه‌جران.

 

وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.