Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 14:45

سه‌رۆکى لیستى حزبى سۆسیالیست : ئه‌وانه‌ى ڕیفراندۆم به‌شکست داده‌نێن به‌ڕێگایه‌کى نوێى جاشایه‌تى دا ده‌ڕۆن

لە داهاتودا خەڵكی كوردستان دەزانن ریفراندۆم چەند دەسكەوتێكی مێژوی گرنگ بوو بۆ گەلی كورد
کوردستان TV
100%


تانیا تاهر سه‌رۆكى لیستى حزبی سۆسیالیستى دیموكراتى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، سۆسیالیست شانازى به‌ ڕیفراندۆمه‌وه‌ ده‌كات كه‌له‌ڕۆژێكى مێژوویی ده‌نگى بۆ درا به‌سه‌ركه‌وتوویی ، له‌داهاتوودا هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان ده‌زانن ڕیفراندۆم ده‌ستكه‌وتێكى چه‌نده‌ گرنگ و مێژوویی بوو بۆ جه‌ماوه‌ری كوردستان . 

تانیا تاهر ڕاشیگه‌یاند : ئه‌وانه‌ى قسه‌ له‌سه‌ر شكستى ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن هه‌ڵه‌ن ، بابێن   وەسیقەیەكی یاسای بێنن ، كە بڵَێن شكستی ڕیفراندۆم له‌وه‌دایه‌ .

سه‌رۆكى لیستى حزبی سۆسیالیست ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت ڕیفراندۆم وه‌سیقه‌یه‌كى گرنگى یاسایی سیاسیى نێوده‌وڵه‌تیه‌ ، گرنگ ئه‌وه‌یه‌  پڕۆسه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى ڕیفراندۆم به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌به‌ڵێیه‌كى باشى كوردستانیان ده‌نگى بۆ درا  .
ناوبراو ڕایده‌گه‌یه‌نێت  ئەوانەی داوای دادگاییکردنی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ڕیفراندۆمیان ئه‌نجامداوه‌ كه‌پڕۆسه‌كه‌ بچێت به‌ڕێوه‌ كه‌گه‌لێك ده‌نگ له‌سه‌ر ئازاد بوونى خۆی دا ، ئەوە ئه‌و كه‌سانه‌ به‌سیسته‌مى پێشووى  جاشایەتی سەردەمی بەعسدا ده‌ڕۆن و  لەکەیەکی گەورەن لەمێژووی گەلی کوردستان

تانیا تاهیر ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت  : له‌ئه‌گه‌رى به‌رده‌وام نه‌بوونى  پابه‌ند بوونى عێراق به‌ده‌ستور و وه‌به‌رده‌وامى بوونى له‌پێشێلكارى له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵكى كوردستان و پێنه‌دانى ماف ئه‌وا پێویسته‌ سه‌ركردایه‌تى سیاسی كورد كار به‌كارتى ڕیفراندۆم بكات و داوایی سه‌ربه‌خۆى بوونى بكات  

له‌كۆتادا به‌رپرسه‌كه‌ى سۆسیالیست ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ناوماڵى كورد یه‌كبخرێت و یه‌ك ڕیزو  یه‌ك ده‌نگبین له‌به‌رامبه‌ر به‌غدا ، وه‌له‌كاتى به‌شداریمان له‌حكومه‌تى داهاتووى عێراق  له‌دوای هه‌ڵبژاردن پێویسته‌ لایه‌نى سێیه‌م له‌چاودێرانى نێوده‌وله‌تى ئاگادارو به‌شداربن  بۆ ئه‌وه‌ى چوار ساڵى داهاتوو دڵنیایی بدرێت به‌خه‌ڵكى كوردستان له‌پێدانى مافه‌ ڕه‌وایی و یاساییه‌كان به‌خه‌ڵكى كوردستان .

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.