Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:21

فوئاد مه‌عسوم له‌بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ ئێران نیگه‌رانه‌

داوا له‌ ئه‌مریكا ده‌كات چاو به‌و بریاره‌دا بخشێنێته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی، نیگه‌رانه‌ له‌ بریاری كشانه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ رێككه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی له‌گه‌ڵ ئێران.

په‌ پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه‌ له‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق كه‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 9-5- 2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی، نیگه‌رانه‌ له‌ بریاری كشانه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ رێككه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی له‌گه‌ڵ ئێران.

فوئاد مه‌عسوم له‌به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا داوا له‌ ئه‌مریكا ده‌كات چاو به‌و بریاره‌دا بخشێنێته‌وه‌ و چونكه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ بووه‌و ده‌ره‌فه‌تێكی باشیش بووه‌ بۆ هاتنه‌ كایه‌ی ئاشتی و پێشكه‌وتن بۆ هه‌موو ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.