ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ڤلادیمر پۆتین سه‌رۆكی رووسیا له كۆشكی كرملین له مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیاری له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و رووسیا و هه‌روه‌ها ره‌وشی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تی عێراق باس و گفتوگۆیان لێوه‌كرا.
هه‌ر ئه‌مرۆ نێچیرڤان بارزانی به‌شداری كرد له رێوڕه‌سمی تایبه‌ت به حه‌فتاو سێیه‌مین ساڵه‌ی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی رووسیا له جه‌نگی جیهانی دووه‌م.
جێی ئاماژه‌یه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی ئیگۆر سیڤن سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای رۆزنه‌فته‌وه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی ڤلادیمیر پۆتین سه‌رۆكی رووسیا بانگهێشت كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.