قایمقامی شنگال رایده‌گه‌ێنێ، له ئێستادا ره‌وشی ١٢ هه‌زار ئاواره‌ی شنگال له سنووره‌كه ناهه‌مواره و پێویستییان به هاوكاری مرۆیی به په‌له هه‌یه، جگه له ده‌زگای خێرخوازی بارزانی-ش هیچ لایه‌نێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار هاوكاری ئاواره‌كانی سه‌رچیای شنگال-یان نه‌كردووه.
مه‌حما خه‌لیل، قایمقامی شنگال رایگه‌یاند: چه‌ند رۆژێكه هاوشێوه‌ی به‌شێك له ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان باران بارینی به‌خوڕ سنووری شارۆچكه‌ی شنگالی گرتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه لافاو دروستبووه و زیان به به‌شی هه‌ره زۆری خێوه‌ته‌كانی ئاواره‌ی سه‌رچیای شنگال و ئاواره‌كانی به‌رده‌م مه‌زارگه‌ی شه‌ره‌فه‌ددین كه‌وتووه، له ئێستادا ره‌وشی ١٢ هه‌زار ئاواره‌ی شنگال له سنووره‌كه ناهه‌مواره و پێویستییان به هاوكاری مرۆیی به په‌له هه‌یه.
گوتیشی: ئیداره‌ی ناشه‌رعی شاره‌كه كه له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبین، رێگری له رێكخراوه مرۆییه‌كان ده‌كه‌ن هاوكاری بگه‌یننه زیانلێكه‌وتووانی ئه‌و رووداوه، له دوێنێ ئێواره تا ئێستا زیاتر له ١٧ هه‌وڵدراوه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له به‌رده‌م ده‌زگای خێرخوازی بارزانی دروست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییه مرۆییه‌كانی نه‌گه‌یه‌نێته ئاواره‌كانی سه‌ر چیای شنگال و ئاواره‌كانی به‌رده‌م مه‌زارگه‌ی شه‌ره‌فه‌ددین، خۆشبه‌ختانه زۆرینه‌ی هه‌وڵه‌كان شكستهێناوه و خواردن و خواردنه‌وه و كه‌لوپه‌لی نێو ماڵ، دۆشه‌ك به‌تانی بۆ به‌شێكی ئاواره‌كان دابینكراوه.
قایمقامی قه‌زای شنگال ده‌شڵێت: داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م وڵاتان ده‌كه‌ین هاوكاری بگه‌یه‌ننه ئاواره‌كانی شنگال و خێوه‌تی زیاتریان بۆ دابین بكه‌ن، چونكه به‌هۆی لافاوه‌وه زۆرینه‌ی خێوه‌ته‌كان كه‌لكی تێیدا مانه‌وه‌یان نه‌ماوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.