پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له باره‌گای لقی 18ی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئامێدی، به ئاماده‌بوونی سیداد بارزانی و عیزه‌دیین به‌رواری به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی له ده‌ڤه‌ری بادینان هاته ناو ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه.
خالید عه‌لی ڕێكانی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی 4ی بادینانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و كاندیدی ژماره 22ی هه‌مان حیزب بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕاگه‌یاند و په‌یوه‌ندی كرد به ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه .
ناوبراو له باره‌گای لق بڕیاریدا درێژه به خه‌بات بدات له ناو ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و و داواشی له‌سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌ری خۆی كرد له ڕۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌نگ به لیست و كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.