له گوندێكی سه‌ر به شارۆچكه‌ی رۆڤیا به‌هۆی باران بارینی زۆره‌وه لافاو هه‌ڵده‌ستێت و زیاتر له 180 سه‌ر مه‌ڕی ئه‌و گونده ده‌بات .
"عه‌بدولڵا زوبێر عه‌بدولڵا" كه‌سێكی نزیكی گونده‌كه به ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: كه‌مێك به‌ر له ئێستا له گوندی بێله ڕه‌شی سه‌ر به ناحیه‌ی روڤیا ی سه‌ر به قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش لافاو زیاتر له 180 سه‌ر مه‌ڕی ئه‌و گونده ده‌بات و زه‌ره‌ر و زیانێكی گه‌وره‌ی ماددی و ماڵی به دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
دوای ئه‌و شه‌پۆله باران بارینانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی مانگی ئایار لافاو زه‌ره‌ر و زیانی گه‌وره‌ی گیانی و مادیی به زۆر ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان گویاندووه و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت تا كۆتایی هه‌فته ئه‌و شه‌پۆله‌ی باران بارین به‌رده‌وامی هه‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.