له مۆسكۆی پایته‌ختی ڕوسیا به مانۆرێكی سه‌ربازی یادی سه‌ركه‌وتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ده‌كرێته‌وه .
له یادی 73یه‌مین سه‌ركه‌وتنی جه‌نگی مه‌زنی نیشتیمانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئاهه‌نگی ساڵانه‌ی مۆسكۆ به مانۆرێكی سه‌ربازی یادی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه ده‌كرێته‌وه .
هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی وڵاتانی جیهان به‌شداری ئه‌و یاده نیشتیمانیه‌ی روسیانكردووه له ناویشیاندا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌و یاده نیشتیمانیه‌ی ڕوسیا له مۆسكۆی پایته‌ختی ڕوسیایه .
شیاوی ئاماژه‌پێدانه ڤیلادیمیر پۆتین له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا گوتی: شكستی نازیه‌كان له‌لایه‌ن سوپای سووره‌وه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره و مێژوویی بوو به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن له به‌های ئه‌و سه‌ركه‌تنه گه‌وره‌یه كه‌م بكه‌نه‌وه و ئێمه‌ش ڕێگه‌یان پێناده‌ین و هه‌روه‌ها سه‌ری ڕێز و نه‌وازیش بۆ قوربانیانی ئه‌و سه‌ركه‌تنه مه‌زنه داده‌نێین كه توانیان تۆفانی به‌رلین له‌ناو ببه‌ن له‌و پێناوه‌شدا گیانیان سپارد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.