Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 20:30

ئیسرائیل: بڕیاری کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ ڕێککه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌نگاوێکی بوێرانه‌یه‌

ئیسرائیل هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ دژی رێككه‌وتننامه‌كه‌ بوو
کوردستان TV
100%

بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند: بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی ناوه‌كی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌نگاوێكی بوێرانه‌یه‌.

ناتانیاهۆ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌  كه‌ ئیسرائیل به‌ته‌واوی پشتگیری بڕیاری بوێرانه‌ی تره‌مپ ده‌كات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ له‌گه‌ڵ رژێمی تیرۆریست له‌ تاران و پشتگیری خۆی بۆ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌ربڕیوه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێ: ئیسرائیل هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ دژی رێككه‌وتننامه‌كه‌ بوو. ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ له‌ بری ئه‌وه‌ی رێگه‌ له‌ گه‌یشتنی ئێران به‌ رێگای به‌ ده‌ستهێنانی بۆمب بگرێ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ رێگای بۆ خۆش ده‌كات.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.