له دوو كرده‌وه‌ی جیاجیادا دوو به‌رپرسی باڵای گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای كه‌ركوك كوژران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت رایگه‌یاند: سوڵتان یاسین حه‌مدانی به‌رپرسی لیوای56 سه‌ر به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن قه‌ناس بهدهستێكهوه له سنووری قه‌زای دووبز كوژرا.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی هاوكات به‌رپرسێكی دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به ناوی نه‌جم هادی فه‌یاز له گرووپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق كه له‌به‌شی هه‌واڵگری بازگه‌كان كاری كردووه، له‌نێوان گه‌ره‌كی دۆمیز حه‌ی نیدا كوژراوه.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر باردودۆخی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه جێگرنییه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقیش ده‌سته‌وه‌ستان لهبهرامبهركۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.