له ناحیه‌ی ریاز پێنج سه‌ربازی سوپای عێراق كه‌وتنه نێو بۆسه‌یه‌كی چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه و له ئاكامدا هه‌ر پێنج سه‌ربازه‌كه بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ پێنج سه‌ربازی سوپای عێراق له ناحیه‌ی ریاز كه‌وتنه نێو بۆسه‌یه‌كی چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه و به ئاربیجی هێرش كراوه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یان و له ئه‌نجامدا هه‌ر پێنج سه‌ربازه‌كه بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه دوای هێرشه‌كه هێزێكی ئه‌منی توانیویه‌تی برینداره‌كان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوك بگوازێته‌وه.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بۆشایی ئه‌منی له شاری كه‌ركوك و دروست بووه و چه‌كدارانی داعش شه‌وانه به ئاره‌زووی خۆیان له‌و ناوچانه هاتوچۆ ده‌كه‌ن و چالاكی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.