Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 23:49

ساڵانه‌ کۆرێکی شیعری له‌ سنه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت

به‌ به‌شداریی 10 شاعیری هاوچه‌رخی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
100%


له‌ ژێر ناوی " شیعری رۆژهه‌ڵات " و به‌ به‌شداریی و ئاماده‌بوونی 10 شاعیری هاوچه‌رخی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، سێیه‌میین كۆری ساڵانه‌ شیعری په‌یڤی ئه‌وین له‌ زانكۆی په‌یام نوور له‌ شاری سنه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت .

 ئه‌م كۆره‌ ،رۆژی چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 9/5/2018 به‌به‌شداری هه‌ریه‌ك له‌م شاعیرانه‌ ( سالح سووزه‌نی ، یوونس ره‌زایی ، ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی نیا ، له‌یلا سالحی ، ئاكام كه‌وسه‌ری و ) چه‌ند شاعیرێكی دیكه‌ هاوچه‌رخی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت .

هاوكات له‌م كۆره‌دا بۆ تاوتوێ و شرۆڤه‌ی ئه‌ده‌بی و ره‌وتی شیعری رۆژهه‌ڵات ، بۆ هه‌ردوو شاعیری ره‌خنه‌گر " شوعه‌یب میرزایی  " و " عادڵ ئه‌عزه‌می "  پاناڵێك سازده‌كرێت .

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.