Erbil 24°C شەممە 28 ئەیلوول 08:19

13 فۆتۆگرافه‌ری هه‌رێمی کوردستان ده‌چنه‌ سنه‌

تا 11/5/2018 له‌ گه‌له‌ری دیاری له‌ شاری سنه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت
کوردستان TV
100%


له‌ هۆلی "دیاری " له‌ شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی بۆ 13 هونه‌رمه‌ندی فۆتۆگرافه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی چوار رۆژیش به‌رده‌وام ده‌بێت .

به‌ گوێره‌ی راپۆرتێكی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 8/5/2018 له‌ شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی بۆ گرووپێك له‌ هونه‌رمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه‌ ، ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌ پێشانگاكه‌ به‌شدارن بریتیین له‌ ( راوێژ عوسمان ،ناسیح عه‌لی  خه‌بات ، سامان عه‌لی ، فه‌رید ته‌حسین و شه‌ماڵ غه‌ریب ) و ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی دیكه‌ .

جێی باسه‌ ، ئه‌م پێشانگا تایبه‌ته‌ی كه‌ بۆ هونه‌رمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه‌ ، تا 11/5/2018 له‌ گه‌له‌ری دیاری له‌ شاری سنه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت .
 

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.