Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 03:00

به‌هۆی بارانبارین رێگای سه‌ره‌کی هه‌ولێر – شه‌قڵاوه‌ داخرا

رێگای تونێلی پیرمام-یان كردۆته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی
کوردستان TV
#7
100%


بەهۆی زۆری بارانەوە شاخی كۆڕێ‌ دادەڕمێت بۆ سەر شەقامەكە و بەرد و خۆڵێكی زۆر وایكردووە رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر – شه‌قڵاوه‌ دابخرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌، فازڵ‌ حاجی‌ به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ هاتووچۆی‌ هه‌ولێر گوتی‌: ئاگاداری سه‌رجه‌م خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ ئێواره‌ به‌هۆی بارانی به‌خوڕه‌وه‌ شاخی كۆرێ‌ به‌شێكی داڕاما و خۆڵ‌ و به‌ردێكی زۆر كه‌وته‌ سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر – شه‌قڵاوه‌.

فازڵ‌ حاجی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئێستا تیمه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و رێگاوبانی هه‌ولێر سه‌رقاڵی لابردنی خۆڵ‌ و به‌ردی شاخه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێگاكه‌ بكه‌نه‌وه‌.

وتیشی‌: وه‌كو چاره‌سه‌رێكی كاتی تیمه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و هاتووچۆی هه‌ولێر رێگای تونێلی پیرمام-یان كردۆته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به‌ رووی شۆفێراندا.

به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ هاتووچۆی‌ هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌ر شۆفێرێك كه‌ له‌ هه‌ولێر بۆ شه‌قڵاوه‌ بڕوات یان له‌ شه‌قڵاوه‌ بۆ هه‌ولێر بێت، ده‌بێت بچێته‌وه‌ ئه‌و رێگا كاتییه‌ كه‌ ئه‌مه‌ بۆ سه‌لامه‌تی هه‌مووانه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.