Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 03:14

ره‌وشى ئاوارەکانی سەر چیای شنگال بەهۆی لافاوه‌وه‌ لەوپەڕی خراپی دایە

دەزگای خێرخوازیی بارزانی راگەیێندراوێکى بلاو كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە راگەیێندراوێکدا داوای بەهاناوەچوونی ئاوارەکانی سەر چیای شنگال دەکات کە بەهۆی لافاو دۆخیان لەوپەڕی خراپیدایە.

دەقی راگەیێندراوەکە:

بەهوی باران بارینكی زور لە سەر چیای شنگال بەشیكی زوری ئاوارە ئیزیدیەكانی نیشتەجی سەر چیای شنگال (سەردەشت) زەرەرو زیانیكی زوریان بەركەوتوە، بەسەدان خیزان تەواوی كەلوپەلی ناو مالیان لەدەست داوە، بەوهویەشەوە ژیانیان بەسەختی تیپەردەكات. 

بەمەبەستی بەهانا وەچونیان دەزگای خیرخوازی بارزانی داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەریمی كوردستان و حكومەتی عیراق و ئاژانسەكانی نەتەوەیەكگرتوەكان و ریكخراوە نیودەولەتییەكان و قونسلگەرییەكان دەكات كە بەهانای خوشك و برا ئیزیدەیەكانی سەر چیای شنگالەوە بچن، بو ئەم مەبەستەش دەزگای خیرخوازی بارزانی  ئامادەكاری خوی دەردەبریت لە رووی لوجیستیكی و گەیاندنی هاوكاریەكان و دابەشكردنیان بەسەر زیان لیكەوتوان بو ئەوەی بارودوخیان لەمە زیاتر خراپتر نەبیت. 

دەزگای خیرخوازی بارزانی 
٨/٥/٢٠١٨
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.