Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 03:09

له‌وه‌ته‌ى فرۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر کراوه‌ته‌وه‌ زیاتر له‌ 82 هه‌زار که‌س هاتوچۆیان کردوه‌

هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی ئاماری گه‌شته‌كانیان بلاوده‌كه‌نه‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئومێد محەمەد، گوتەبێژی وەزارتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،  ڕاگەیاندووە" له‌سه‌ر بڕیاری حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، دوای چه‌ند مانگ داخستنی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی به‌ رووی گه‌شته‌كانی ده‌ره‌وه‌،رۆژی 14\3\2018 لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقیەوە، هێلی ئاسمانی هەرێمی کوردستان، بەڕووی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی جیهانیی و فڕۆکەوانان کرایەوە، واتە ناردنی ئاماژەی رێنوێنی و خۆپاراستن لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنییەوە بۆ فڕۆکەکان دەستی پێکردەوە، بەم جۆرە لە هەردوو فڕۆکەخانەوە، گەشتەکانی دەرەکی بە هاتن و چوونەوە دەستی پێ کردووەتەوە".

گوتەبێژی وەزارتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەوەشی خستوەتەڕوو، له‌ داتایه‌كدا هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و سلێمانی ئاماری گه‌شته‌كانی مانگی 3-2018 یان بۆ ده‌ره‌وه‌ به‌ هاتن و چوونه‌وه‌ بڵاوكردۆته‌وه.

ئەوەشی روون کردووتەوە، ‌کە ‌‌‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، ژماره‌ی گه‌شتیارانی هاتوو 40 هەزار و 484 کەس بوو، هاوکات ژماره‌ی گه‌شتیارانی رۆیشتوو 41 هەزار و 840 کەس بووە، هەروەها باری هاتوو 21 ته‌ن بووە و باری رۆیشتوو 4 ته‌ن، ‌ 355 فڕۆكه هاتوو و چوونە‌ بووه‌.
 
ئاماژە بەوەش داوە، کە لە فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، گه‌شتیاری هاتوو 12 هەزار و 596 ‌‌كه‌س، گه‌شتیاری رۆیشتوو 13 هەزار و 308 کەس بوو، هەروەها 78 ته‌ن بار هاتووە و 500 كیۆگرام رۆیشتووە، هاوکات 183 فڕۆكه‌ی هاتوو و رۆیشتووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.