پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، بەتوندی ئیدانەی هەر كارێكی توندوتیژی و بەدەر لە یاسا و رێساكانی بانگەشەی هەڵبژاردن دەكات و داواش لە رابون مەعروف دەكات سكاڵای یاسایی تۆمار بكات.
نەوزاد هادی دەڵێت وێڕای جەختكردنەوەشمان لە راسپاردنی دەزگا ئەمنییەكان بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لەو كەیسە، داوا لە رابون مەعروف دەكەین داوای یاسایی و ئوسوڵی تۆمار بكەن تا یاسا‌و پۆلیس بەشێوەی ئوسوڵی دەستكراوە بن بۆ وەرگرتنی رێكارە پێویستەكان و بەسزاگەیاندنی تۆمەتباران و ئەوانەی دەستیان لەم كارە قێزەوەنەدا هەبووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 8\5\2018، نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر، لە لێدوانێکی نووسراودا، سەبارەت بە دەستدرێژیکردنە سەر رابوون مەعرووف، رای گەیاندووە: ”سه‌باره‌ت به‌و راگه‌یه‌نراوه‌ى تۆره كۆمه‌لایه‌تییه‌كانى رابوون مه‌عرووف، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان و كاندیدى لیستى نه‌وه‌ى نوێ بۆ هه‌لبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، كه دوێنێ ئێواره بڵاوى كردووەته‌وه، ئێمه به‌توندى ئیدانه‌ى هه‌ر كارێكى توندوتیژى و به‌ده‌ر له‌یاساو رێساكانى بانگه‌شه‌ى هه‌لبژاردن ده‌كه‌ین و جه‌خت له رێزگرتن له به‌هاكانى پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایى و ئازادى رادەڕبرین و دیموكراسى ده‌كه‌ینه‌وه.
پارێزگاری هەولێر، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە وێراى جه‌ختكردنه‌وه‌شیان له راسپاردنى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ به‌دواداچوون و لێكۆلینه‌وه له‌و كه‌یسه، داواش لەو کاندیدە ده‌كه‌ن، کە داواى یاسایى و تۆمار بكات، تا یاسا‌و پۆلیس به‌شێوه‌ى ئوسولى ده‌ستكراوه بن بۆ وه‌رگرتنى رێكاره پێویسته‌كان و به‌سزاگه‌یاندنى تۆمه‌تباران و ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان له‌م كاره قێزه‌وه‌نه‌دا هه‌بووه.
لەو لێدوانەدا، پارێزگاری هەولێر، ئەوەشی روون کردووەتەوە: دووپاتى ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه كه‌هه‌ولێرى پایته‌خت ماڵ و نه‌واى ئارامى هه‌مووانه و كه‌شى ئارام و یه‌كسان بۆ هه‌موو قه‌واره‌و لیستێكى هه‌لبژاردن فه‌راهه‌مكراوه، بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له چوارچێوه‌ى یاسا‌و رێساكانى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و رێگه به هیچ كه‌س و لایه‌نێكیش نادرێت له ده‌ره‌وه‌ى یاسا‌و به‌ده‌ر له به‌هاكانى ئازادى و پێكه‌وه‌ژیان و گیانى دیموكراسییه‌ت ره‌فتار بكات.
ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 7/5/2018 ڕابوون مه‌عرووف، په‌رله‌مانتار و كاندید بۆ په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.