Erbil 24°C شەممە 28 ئەیلوول 06:19

زێدان به‌ر له‌یاری ئه‌مشه‌ویان شه‌ویان له‌به‌رامبه‌ر سێڤیا چى ووت بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ؟

له‌یاریه‌كى دواخراودا سێڤیا میواندارى ریال مه‌درید ده‌كات
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9 - 5 - 2018  كاتژمێر 10:30 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر ، له‌یاریه‌كى دواخراوى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا له‌هه‌فته‌ى 34 ، سێڤیا میواندارى ریال مه‌درید ده‌كات . 
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ زێدان راهێنه‌رى ریال له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌م چه‌ند لێدوانانه‌ى دا بۆ ڕۆژنامه‌نووسانى ئاماده‌بوو : 

بۆ یاریه‌كه‌ى سێڤیا ئاماده‌ین ، هه‌وڵمان  براوه‌بوونه‌ له‌یاریه‌كه‌ بتوانین سێ خاڵى یاریه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنین ، وه‌بۆ ئه‌م یاریه‌ یاریزانانمان ئاماده‌ن  ، ته‌نیا هه‌ندێك یاریزانمان پێویستیان به‌پشووه‌ ، بۆیه‌ به‌شدارنابن له‌یاریه‌ . 

زێدان : ڕۆناڵدۆ یاریزانى دیار و ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه‌مان پێكانى هه‌یه‌ به‌شدار نابێت وه‌ك له‌ڕاگه‌یاندراوى پێشووى ده‌سته‌ى پزیشكى یانه‌ كه‌ ماوه‌ى پێكانه‌كه‌ى بۆ 10 ڕۆژه‌ به‌ڵام بۆ یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ ئاماده‌یه‌ له‌گه‌لمان . 

 
زێدان  له‌باره‌ى یاری كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ڕایده‌گه‌یه‌نێت : یانه‌ ئینگلیزه‌كان باش ده‌زانن بجه‌نگن ، لێڤه‌رپولیش یانه‌یه‌كى باشه‌ و قۆناغى باش و ئاستێكى به‌رزى نیشانداوه‌ له‌یاریه‌كانى پێشووى له‌خوله‌كه‌ ئه‌وان بۆ یاریه‌كه‌ هاوشێوه‌ى ئێمه‌ خۆیان ئاماده‌ده‌كه‌ن ، وه‌ ئێمه‌  به‌باشى خۆمان ئاماده‌ ده‌كه‌ین له‌پێناو براوه‌بوونمان 
 
  
زێدان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانى نێو یاری كلاسیكۆ ڕایگه‌یاند :  بینیمان سواێز چى ئه‌نجامدا له‌كاتێك داوه‌ر نه‌یبینى و بارسێلۆنا به‌هۆیه‌وه‌ گۆلى دووه‌مى تۆمار كرد 
 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.