وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێ کە لەسەر راسپاردەى سەرۆكى حكوومەتى هەرێمی کوردستان خەرجی کرێی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بەردەوام دەبێ.
راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە روونکردنەوەیەکدا هاتووه، لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی دووشەممە 7/5/2018، رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری رەزامەندی نیشاندا لەسەر بەردەوامیدان بە خەرجكردنی كرێی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا، لە چوارچێوەی رێنمایی دارایی ژمارە 38، بە گوێرەی لیستەكانی لیژنەی تایبەتمەند و بە رەچاوكردنی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.