Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 06:02

سکرتێری رۆژنامه‌وانی هێمن هه‌ورامی: خودی سه‌عدی پیره‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم بوو

سه‌عدی پیره‌ ده‌ڵێت: هێمن هه‌ورامی له‌ ریفراندۆمدا ده‌ستی بارزانی بڕی
کوردستان TV
#7
100%


لە وەڵامێكدا بۆ گوتەكانی سەعدی پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە ھێمن ھەورامی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستانی لە بڕیاردان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی تۆمەتباركردووە، سكرتێری رۆژنامه‌وانی هێمن هه‌ورامی رایدەگەیەنێت "ناھەقی سەعدی پیرە ناگرین، خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و نەمانی جه‌ماوه‌ر و بچووكبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامیان، ‌ھاوسەنگی سیاسی له ‌ده‌ستداوه‌".

لە بەشێكی وەڵامەكەی سكرتێری رۆژانامەوانی ھێمن ھەورامی بۆ سەعدی پیرە ھاتووە: "شه‌رمه ‌بۆ سه‌عدی پیره ‌بڵێت، هێمن هه‌ورامی له ‌ریفراندۆم ده‌ستی بارزانی بڕی، چونكە خودی كاك سه‌عدی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم بوو، نوێنه‌ری یه‌كێتی بوو له‌هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كاندا پشتگیری بڕیار و ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی كردووه‌.

ھەروەھا سكرتێری رۆژانامەوانی ھێمن ھەورامی نووسیویەتی: "چۆن پارتی له‌ ھەڵبژاردبەكانی ساڵی 2014 له ‌تاراوگه ‌یه‌كه‌م بوو، بێگومان یه‌كێتییه‌كانی تاراوگه ‌به‌هۆی چەند كه‌سێكی وه‌ك سه‌عدی پیره‌ كه ‌به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان و شانازی ئیبرایم ئه‌حمه‌د كه‌ به‌رپرسی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و جەماعەتی 16ی ئۆكتۆبەرەوە‌، تا دێت لاوازتر ده‌بن.

دەقی وەڵامی سكرتێری رۆژنامەوانی ھێمن ھەورامی بۆ سەعدی پیرە

‎‌دوای ده‌سپێكی هه‌ڵبژاردنه‌كان، و ئه‌و گڕووتینه‌ی كه‌ له‌ جه‌ماوه‌ره ‌نه‌پساوه‌كه‌ی پارتیدا ده‌بینرێت. زۆربه‌ی لایه‌نه ‌سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كو‌ردستان و ته‌نانه‌ت عێراقیش، كه‌وتوونه‌ته ‌نێو بارێكی سایكۆلۆژی ‌و هه‌ڵچوونیان پێوه ‌دیاره‌. ئیدی ئه‌م جۆره‌ هێستریایه‌، وه‌هایكردووه ‌به‌ جۆره‌های جۆر قیژه‌قیژو جۆره‌ ده‌نگێكیان لێوه‌دێت، كه‌له‌ ده‌نگی كه‌سێك ده‌چێت له‌سه‌ره ‌مه‌رگدابێت.

‎له‌به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی ته‌له‌فزیۆنی ئێن ئاڕتی زمانحاڵی نه‌وه‌ی نوێ، كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ‌ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و له‌هه‌مانكاتدا وته‌بێژی حزبه‌كه‌یه‌تی ئه‌نجامدرا. له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا چه‌ندین پرسیاری ئاڕاسته‌كرا، له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كاندا، ئه‌و باره ‌سایكۆلۆژییه‌ی كه ‌له‌ ئه‌نجامی كاره‌كانی رابردوویاندا و بێ وه‌ڵامیان بۆ خه‌ڵكی كوردستان، له‌هه‌مانكاتیشدا كه‌رنه‌ڤاڵه ‌پڕ جۆش و خرۆشه‌كانی پارتی له‌ هه‌رێمی كوردستان و تاراوگه‌دا. وه‌ڵامه‌كانی به‌لاڕێدا ده‌بردن، له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا. ئایا پێتان وایه ‌پارتی براوه‌ی یه‌كه‌مێكی زۆرینه ‌ده‌بێت له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، كه‌ له‌ لێدوانێكیدا هێمن هه‌ورامیدا، وه‌های وتووه‌؟ له‌وه‌ڵامدا سه‌عدی پیره‌ ده‌ڵێت " هێمن هه‌ورامی له‌ ریفراندۆمدا ده‌ستی بارزانی بڕی". ‎وه‌ك سكرتێری رۆژنامه‌نووسی هێمن هه‌ورامی، به‌ پێویستی ده‌زانم له‌م باره‌یه‌وه ‌هه‌ندێك راستی بخه‌ینەڕوو. له‌به‌ر ناله‌باری باری ده‌روونی كاك سه‌عدی، كه‌له ‌دوای شكسته ‌یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی و جیابوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی، كه‌ بۆته ‌هۆی بچووكبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامیان، پێم باش نیه‌ بچینه ‌زۆر ورده‌كاری دیكه‌وه‌. شه‌رمه ‌بۆ سه‌عدی پیره ‌بڵێت هێمن هه‌ورامی له ‌ریفراندۆم ده‌ستی بارزانی بڕی، چونكه ‌خودی كاك سه‌عدی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆ بوو، نوێنه‌ری یه‌كێتی بوو له‌هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كاندا پشتگیری بڕیار و ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی كردووه‌. به‌ڵام ناهه‌قی ناگرین پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و نەمانی جه‌ماوه‌ر و بچووكبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامیان، بۆیه ‌ته‌وازنی سیاسی له ‌ده‌ستداوه‌و قسه‌كانی سواون و گومرگیان له‌سه‌ر نیه‌. چۆن پارتی له‌ساڵی 2014 له ‌تاراوگه ‌یه‌كه‌م بوو، بێگومان یه‌كێتییه‌كانی تاراوگه ‌به‌هۆی چەند كه‌سێكی وه‌ك سه‌عدی پیره‌ كه ‌به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان و شانازی برایم ئه‌حمه‌د كه‌ به‌رپرسی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و جەماعەتی 16ی ئۆكتۆبەرەوە‌، تا دێت لاوازتر ده‌بن. به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ی 2018دا كوردانی تاراوگه ‌زیاتر سزای كاك سه‌عدی و شاناز برایم ئه‌حمه‌د ده‌ده‌ن و پارتی به‌ یه‌كه‌مێكی به‌هێزه‌وه ‌هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌باته‌وه‌. ھەروەھا لە بەرامبەر کاریزما و خستنەڕووی راستیەکان لە لایەن کاک مەسرور بارزانیەوە وەها شێواون، بە قیرە قیڕی کاڵفامەکانیان دەیانەویت سەرنجی خەڵك بە لارێدا ببەن. خەڵكی كوردستان زۆر لەوە ھوشیار ترن و زاكیرەشیان جمەی دێت لە تۆڵەكردنەوەی 16ی ئۆكتۆبەر. كاك سه‌عدی، تاوانبارێكی به‌رده‌م ده‌سته‌ڵاتێكی دیكتاتۆر، نه‌جاتبوونی ئاسانتره ‌له ‌تاوانبارێك كه‌سزاكه‌ی لای میلله‌ت بێت.

‎سه‌نگه‌ر هه‌ورامی، سكرتێری رۆژنامه‌نووسی هێمن هه‌ورامی

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.