Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 06:04

کادیرێکى پێشکه‌وتوویی یه‌کێتى هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر به‌رهه‌م سالح

له‌به‌ر پله‌ و پۆست ڕۆیشتى له‌ ڕێبازه‌كه‌ى مام جه‌لال لات دا
کوردستان TV
100%


له‌گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیدا، ئیسماعیل محه‌مه‌د كادیری پێشكه‌وتوویی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به‌پارچه‌ هۆنراوه‌یه‌ك  هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سالح ، كه‌ناوبراو له‌ئێستادا دوور له‌یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ، به‌لیستێكى سه‌ربه‌خۆی به‌شدارى كردووه‌   له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق . 

ناوبراو له‌گرته‌ ڤیدیۆكه‌دا بۆ به‌رهه‌م ساڵح ده‌ڵێت :  تۆ ئازادى بۆ كوێ ئه‌چى ، تۆ ئازادى ئێستا چى ، به‌ڵام ئه‌وه‌ت له‌لا ڕونبێت هه‌ڵپه‌رست و  مه‌سله‌حه‌ت چى ، هه‌ق نیه‌ به‌خۆت بنازى   تۆ كه‌سێكى ئیمتیازیت ئه‌زانین بۆچى ناڕازی شه‌یداى پۆست و ئیمتیازیت ، له‌به‌ر پله‌ و پۆست ڕۆیشتى  له‌ ڕێبازه‌كه‌ى مام جه‌لال لات دا ، ئه‌وه‌ى له‌ڕێى مام لاده‌دات سپڵه‌یه‌ و نمه‌ك به‌حه‌رامه‌ .

تۆ مام جه‌لال ده‌ستى گرتووى ، له‌ڕێى مام دروست بووی ، له‌و ڕێگایه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوویی هه‌ر بۆیه‌ وا زوو ده‌ركه‌وتووی.

ئیسماعیل محه‌مه‌د بۆبه‌رهه‌م سالح ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت ، ڕێوى له‌كونى هه‌ڵگه‌ڕێ ، پێشینان ده‌ڵێن گه‌ڕه‌ بێ ، ئه‌وه‌ى وه‌فای بۆ مام نه‌بێت هه‌ر نابوت و بێ فه‌ڕه‌ بێت . 

له‌كۆتادا كادیره‌كه‌ى یه‌كێتى بۆ به‌رهه‌م ساڵح ده‌ڵێت : ئێوه‌ وه‌فاتان بۆ خوێنى هاوڕێ شه‌هیده‌كانتان نه‌بوو ، وه‌فا بۆ مرۆڤ زۆر جوانه‌ . 


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.