لێزان محەمەد به‌رپرسى ڕایەڵەی تەندروستی مەكۆی كەلاری بزووتنەوەی گۆڕان لە په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڕایده‌گه‌یه‌نێت :" ئێمە وەكو ستافی ڕایەڵەی تەندروستی مەكۆی كەلارله (لێپرسراوی ڕایەڵە - سكرتێری ڕایەڵە - كاگێڕی ڕایەڵە) وە زۆرینه‌ى ئەندامانمان له ڕایەڵەی تەندروستی لەدوای ٩ ساڵ كاركردن له‌بزووتنه‌وه‌كه ده‌ست له‌كار ده‌كێشینه‌وه كه‌له‌مه‌ودوا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان به‌و حزبه‌وه نه‌ماوه وه‌ك كه‌سى سه‌ربه‌خۆ ده‌مێنینه‌وه .
دەقی ڕاگەیەندراوەكەی لێپرسراوی ڕایەڵەی تەندروستی مەكۆی كەلاری بزووتنەوەی گۆڕان:
دۆستان ، ھاوڕێیان، خزمان، وە خەڵكی خۆشەویستی ناوچەی گەرمیان ..
ئێمە وەكو ستافی ڕایەڵەی تەندروستی مەكۆی كەلاری بزوتنەوەی گۆڕان له (لێپرسراوی ڕایەڵە-- سكرتێری ڕایەڵە-- كاگێڕی ڕایەڵە) وە زۆربەی ئەندامانی ڕایەڵەی تەندروستی ، ھەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە ئێمە لەدوای ٩ ساڵ كاركردن لەنێو بزوتنەوەی گۆڕان لەسەرەتای دروستبونیەوە لە ساڵی ٢٠٠٩ وە وەكو ھەڵسوڕاوانی گۆڕان كارمانكردوە بەوپەڕی دڵسۆزیمانه‌وه بە گیان و ماڵ ئامادهبوینه له‌ڕیزه‌كانى بزوتنهوهكار بكه‌ین ، بە ھەمو لایەك ڕادەگەیەنێن ئێمە لەبەرواری 6 - 5 - 2018 دەستمان لەكاری حزبی كێشایەوە ، ھیچ پەیوەندیەكمان بە كاری سیاسی بزوتنەوەی گۆڕانەوە نەماوە ، وەكو كەسانێكی سەربەخۆ له‌داهاتوو درێژە بە كار‌و چالاكیەكانمان دەدەین بە مەبەستی بەگژداچونەوەی گەندەڵی و خزمەتكردنی گەلەكەمان وە پەیوەندیشمان بە ھیچ لایەن و حزبێكی سیاسیەوە نیە
ناوى ئه‌و به‌ڕێزانه‌ى ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه :
لێپرسراوی ڕایەڵە
سكرتێری ڕایەڵە
كارگێڕی ڕایەڵە
ئەندامانی ڕایەڵە
ھەڵسوڕاوانی كەرتی تەندروستی
ناوی ھەڵسوڕاوە دەست لەكار كێشاوەكان:-
لێزان محمد علی - ل.ڕایەڵە
نەوزاد مستەفا حسێن - سكرتێر
محمد عمر ولی - كارگێڕی
ھەڵمەت احمد - ئه‌ندام
محمد جمعە محمد - ئه‌ندام
سەرمەد ابراھیم محمد - ئه‌ندام
شێركۆ نجم عبداللە - ئه‌ندام
سركوت سباح - ئه‌ندام
میدیا محمد جبار- ئه‌ندام
بەختیار كریم - ئه‌ندام
د.ھەردی عبدالقادر - ئه‌ندام
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.